وەزارەتی نەوتی عێراق: بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم به‌ره‌وپێشچوونه

K24 – هەولێر:
وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركییه‌وه، گفتوگۆكان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهوپێشچوون.
عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەوپێشچوونیان لە چارەسەرکردنی کێشەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە به‌ده‌ستهێناوه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان سەدا 17 له كۆی 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هەناردهكراو پێکدەهێنێت و حکومەتی عێراق پێداگیره بۆ ئه‌وه‌ی هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی دەشڵێت، سرووشتی رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت جیاوازیان هەیە و بە گوێرەی یاسا و رێنماییەکان پرسەکە چارەسەر دەکرێت.
پێشتریش وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاندبوو، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه ده‌ستپێكراوه.
له‌باره‌ی وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌رێگه‌ی به‌نده‌ی جه‌یهانی توركیاوە، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو، پرسەکە تەکنیکییە، ئێمە ئامادەین و هەندێک ئامادەکاریش بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نه‌وت لەڕێگەی بەندەری جەدیهانەوە كراوه.
رۆژی 2023/11/12 شاندێکی باڵای وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەرۆکایەتی وەزیری نەوت به‌مه‌به‌ستی لابردنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد.
حەییان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندبوو، ئامانج لەم سەردانەیان بۆ هەولێر چارەسەرکردنی کێشەکانە و لە بارەی هەناردەکردنەوەی نەوتیش جددین.
عەبدولغەنی گوتبوشی: لێکتێگەیشتنێکی باش هەیە لەگەڵ حکومەتی تورکیا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.
له 25ی ئاداری رابردووه‌وه تاكو ئێستا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا وه‌ستاوه، به‌غدا و هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره خه‌ریكی ئه‌نجامدانی دانووستانن بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.