فلۆرێنتینۆ پێرێز له هاوینی داهاتوو ده‌یه‌وێت "بۆمب"ێك بته‌قێنێته‌وه

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، فلۆرێنتینیۆ پێرێز پلانێكی گه‌وره‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی دوو گرێبه‌ستی گه‌وره داڕشتووه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 23/11/2023، ئاشكرای كردووه فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه دوو گرێبه‌ستی گه‌وره و خه‌یاڵی رابگه‌یه‌نێت كه پێكهاتوون له ئێرلینگ هالاند و كلیان ئێمباپێ.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئێستا ریال مه‌درید ژێرخانێكی به‌هێزی ئابووری بنیاتناوه، پاره‌یه‌كی پاشه‌كه‌وتی باشی كۆكردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت وه‌كو بۆمب له گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ و هالاند به‌كاری بێنێت.
ئاسی مه‌دریدی نووسیویه‌تی: ئێستا ریال مه‌درید خاوه‌نی 128 ملیۆن یۆرۆی كاشه، هاوكات 265 ملیۆن یۆرۆی دیكه‌ی لای وه‌به‌رهێنه‌رانه و له قه‌رزه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی 78 ملیۆن یۆرۆی دیكه‌ی له كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌وپێیه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێشتری 404 ملیۆن یۆرۆ بوو، به‌ڵام ئێستا كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ 326 ملیۆن یۆرۆ.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، فلۆرێنتینۆ پێرێز نایه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه هیچ گرێبه‌ستێك بكات، ئامانجی ئه‌وه‌یه هه‌موو هێزی دارایی خۆی له هاوینی داهاتوو بۆ گواستنه‌وه‌ی هالاند و ئێمباپێ بخاته‌گه‌ڕ و به‌یه‌كه‌وه ئه‌و دوو یاریزانه له سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێشكه‌شی هانده‌ران بكات.
كلیان ئێمباپێ هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت و ده‌توانێت به گرێبه‌ستێكی ئازاد یانه‌كه جێبهێڵێت، به‌ڵام ئێرلینگ هالاند په‌یوه‌سته به گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ مان سیتی تا 2027، به‌ڵام ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه بشكێنێت و پاره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بداته مان سیتی.
