بەشەخۆراکی نزیکەی 10 هەزار و 800 خێزان لە کەرکووک راگیراوە

بەشەخۆراکی مانگانە
بەشەخۆراکی مانگانە

K24 – کەرکووک

سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک راگەیاند، نزیکەی 10 هەزار و 800 خێزان لە پارێزگای کەرکووک بە پاساوی نوێنەکردنەوەی فۆڕمی خۆراک، بەشەخۆراکی مانگانەیان راگیراوە.

حەسەن مەجید سەرۆکی لیستی پارتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە کوردستان24ی گوت: "بەشە خۆراکی نزیکەی 10 هەزار 800 خێزان، بە پاساوی ئەوەی کە فۆڕمی خۆراکیان نوێ نەکردووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، راگرتنی بەشەخۆراکی ئەو خێزانانە نیگەرانی لێکەوتووەتەوە و وایکردووە کە کارتی بایۆمەتری لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وەرنەگرنەوە.

حەسەن مەجید ئاشکراشی کرد، سبەی بە فەرمی بارەگای لقی 3ی پارتی لە پارێزگای کەرکوک دەکەنەوە و بەشێوەیەکی گەرموگوڕ دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکەن.

 داواشی لەو گەنجانە کرد کە بۆ یەکەمجارە دەتوانن دەنگبدەن، کارتی دەنگدان وەرگرنەوە و مافی خۆیان بەکاربهێنن.