پارتی لیژنەیەکی باڵا بۆ ئامادەکاریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکدەهێنێت

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان

K24 – هەولێر

پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی بە ئامادەکارییەکانی کردووە و لیژنەیەکی باڵای بۆ ئەو مەبەستە پێکهێناوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24ی راگەیاند، هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی وەک سەرۆکی لیژنەکە دیاریکراوە.

رۆژی پێنجشەممە (3ـی ئابی 2023)، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسوومێکدا رۆژی (25ـی شوباتی 2024) وەک رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە و سەرجەم لایەنەکانی راسپاردووە بۆ ئەنجامدانی رێکارە پێویستەکان.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق، سەرپەرشتی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەکات، لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 22ـی تشرینی دووه‌می 2023 په‌رله‌مانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ، ماوه‌ی كاری یاسای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ماوه‌ی شه‌ش مانگ درێژ كردەوە‌، تا بتوانێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببات.

Fly Erbil Advertisment