رووحانی: لە ئاستی پێشكەوتووتر بنكەی ئەراك بوونیات دەنێینەوە
ئێستا لە ئاستی پێشكەوتووتر بنكە ناووكيیەكان بوونیاتدەنێن و بابەتە بەرھەم ھێنراوەكانیشیان بە ئاشكرا دەفرۆشن.
K24 – ههولێر:
سەرۆك كۆماری ئێران حەسەن رووحانی شەوی رابردوو لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا پەیوەست بە پرسی ناووكی و ئەنجام و كاریگەریيەكانی قسەی كرد و ئاماژەی بەوەدا كە رێككەوتنی ناوكی نەیتوانی وازیان پێ لە چالاكی ناوكی بێنێت، بەڵكوو ئێستا لە ئاستی پێشكەوتووتر بنكە ناووكيیەكان بوونیاتدەنێن و بابەتە بەرھەم ھێنراوەكانیشیان بە ئاشكرا دەفرۆشن.