ژنێك چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی ناوداری توركیای فریوداوه
چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی ناودار به‌هۆی ئه‌م خانمه مایه‌پووچ بوون

خانمێكی توركیا به‌بیانووی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان و قازانج چه‌ندان ئه‌ستێره و راهێنه‌ری له توركیا فریوداوه، له نێویاندا ئاردا توران ئه‌وه‌ی له تۆپی پێی كۆی كردبووه‌وه له‌ده‌ستی ئه‌و خانمه‌ی كرد و هه‌موو پاره‌كانی له‌ده‌ست دا.
پێگه‌ی حوریه‌تی توركیا راپۆرتێكی له‌باره‌ی "سێچیل ئه‌رزان" خانمه به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی لقی بانكی دێنزیز لێڤێنته‌وه بڵاوكرده‌وه كه تێیدا به تۆمه‌تی فێڵكردن له چه‌ندان یاریزانی تۆپی پێ ده‌ستگیر كراوه.
ئاردا توران و ئێمرێ بێلۆزئۆغڵو هه‌ردووكیان كاپتنی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا بوون له‌گه‌ڵ فێرناندۆ موسلێرای گۆڵپارێزی ئۆروگوایی یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای، هاوشانی فاتیح ته‌ریم راهێنه‌ری توركی له نێو ئه‌و كه‌سانه‌دان كه به‌شێكی زۆری سه‌روه‌ت و سامانیان له ده‌ستی ئه‌و خانمه توركه كردووه كه پێشتر وه‌كو كه‌سێكی متمانه‌پێكراو و به‌ڕێوه‌به‌ری بانك كاری له‌گه‌ڵ ئه‌و راهێنه‌ر و یاریزانانه كردووه.
به گوێره‌ی میدیایه‌كانی توركیا، سه‌ره‌تا فاتیح تێریم راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا 300 هه‌زار دۆلاری راده‌ستی سێچیل ئه‌رزان كرد.
دواتر ئاردا توران به‌هۆی فاتح تێریم متمانه‌ی به‌و خانمه بۆ دروست بوو، ته‌واوی سامانه‌كه‌ی كه 13 ملیۆن دۆلار بووه له‌پێناو قازانجی زیاتر راده‌ستی سێچیل ئه‌رزان كرد كه وه‌كو ڕاوێژکاری دارایی پرۆژه بازرگانییه‌كانی فاتیح تێریمیش كاری ده‌كرد، هه‌روه‌ها وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی چه‌ندان یاریزانی دیكه‌ی دیاری توركیا كاری كردووه له‌وانه لەوانە (ڤۆڵکان باخچەکاپیلی و سێلچوک ئینان).
میدیایه‌كانی توركیا ئه‌و نووسراوه ساخته و نافەرمیانەی له نێوان ئه‌و ژنه و یاریزانه‌كان بڵاوكرده‌وه كه هیچ بنه‌مایه‌كی یاساییان نییه كه‌چی یاریزانه‌كان هه‌ستیان پێی نه‌كردووه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: زۆر سەیرە یاریزانانی تۆپی پێ ملیۆنان دۆلار لە هەژماری بانکی خۆیانەوە ناگوازنەوە، بەڵکو بە جانتا و دەست دەیگەیەنن و له‌سه‌ر بنه‌مای پارچە کاغەزێك به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مۆر و واژۆیه‌كی له‌سه‌ر بێت راده‌ستی كه‌سێكی گوماناوی ده‌كه‌ن.
سێلچۆك ئینان ئه‌ستێره‌ی ناوداری یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای 10 ملیۆن و 159 هه‌زار دۆلاری راده‌ستی ئه‌و خانمه كردووه، له پێناو ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی 33 رۆژ 4 ملیۆن و 684 هه‌زار دۆلار پاره‌ی زیاده و قازانج وه‌ربگرێت.
ئێمری یاریزانی پێشووی یانه‌كانی ئینته‌ر میلان و گه‌ڵاته‌سه‌رای 3 ملیۆن و 210 هه‌زار دۆلاری داوه‌ته ئه‌و خانمه به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك به‌ڵگه‌ی فه‌رمی له نێوان خۆیاندا واژۆ بكه‌ن. 3 ملیۆن و 210 هەزار دۆلاری داوە، بەڵام بەڵگەنامەی وەرنەگرتووە
ئاردا توران له هه‌مووان زیاتر زیانی به‌ركه‌وتووه به‌جۆرێك مایه‌پووچبوونی خۆی راگه‌یاندووه و ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی له تۆپی پێ به‌ده‌ستمهێنا بوو هه‌مووم له‌ده‌ست دا كه 13 ملیۆن دۆلار بوو.


