تۆماس توخێل: هاندهرانی بایرن بهرگهی دۆڕان ناگرن

له گەڕی پێنجەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، سبهی شهو كاتژمێر 11:00 به كاتی ههولێر بایرن میونشنیش رووبەڕووی کۆپێنهاگنی دانیمارکی دەبێتەوە، تۆماس توخێل راهێنهری بایرن جهخت لهوه دهكاتهوه كه دهبێت ئهو یارییه ببهنهوه چونكه هاندهرهكانیان بهرگهی دۆڕان ناگرن.
بایرن میونشن دوای چوار بردنەوەی لەسەر یەک و مسۆگەر کردنی بلیتی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ، ئەمجارەیان لە گەڕی پێنجەمی پاڵەوانتیەکە، میوانداریی کۆپنهاگنی دانیمارکی دەکات، باڤارییەکان بێجگە لە مسۆگەر کردنی بلیتی قۆناغی شازدە، پێشەنگایەتی کۆمەڵەکەشیان مسۆگەر کردووە.
لە بەرامبەردا کۆپنهاگن دووەمی کۆمەڵەکە، کێبڕکێی لەگەڵ گهڵاتهسهرای سێیەم و مانچێستەر یونایتدی چوارەمی کۆمەڵەکە دەکات.
لە کۆمەڵەی یەکەم، کۆپنهاگن بە چوار خاڵ لە پلەی دووەم دێت، گهڵاتهسهرای ئەویش بە هەمان ژمارەی خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی سێیەم دێت و مانچێستەر یونایتدیش سێ خاڵی هەیە ولە پلەی چوارەمی کۆمەڵەی یەکەم دێت.
پێش یارییەکە توماس توخێل راهێنەری بایرن میونشن رایگەیاند، رەنگە بۆ ئەم یارییە چەند گۆڕانکاریەک لە پێکهاتەکەیان بکەن.
لهمبارهیهوه تۆخێل له بهرسیڤی رۆژنامهنووساندا هێمای بۆ ئهوه كرد كه گهیشتنیان به قۆناغی شازدە بە مانای ئەوە نایەت كه گرنگی بەو یارییە نهدهن، دهشڵێت: رەنگە بۆ ئەم یارییە چەند گۆڕانکاریەک بکەین، مەبەستیشمان ئەوە نیە لە بەهێزی رکابەرەکەمان کەم بکەینەوە. هەموو ئامانجمان ئەوەیە بە شێوەیەک یاریی بکەین، کە تەنها ئەو دەرفەتەمان لە پێشە بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو.
توخێل گوتیشی: یانەکەمان و هاندەرەکانمان زۆر بەرگەی دۆڕان ناگرن، یارییەکانی چامپیۆنزلیگ هەمیشە بۆ ئێمە گرنگن، بۆیە دەڵێم دەمانەوێت زۆر بە گرنگیەوە لەو یارییە بڕوانین.
