له له‌نده‌ن به چه‌قۆ هێرش ده‌كرێته سه‌ر خه‌ڵك
پیره‌ژنێك كوژراوه و پێنجی دیكه‌شی برینداربوونه
K24 – هه‌ولێر
به‌هۆی هێرشێكی به چه‌قۆ له شاری له‌نده‌ن، پیره‌ژنێك كوژرا و پێنج كه‌سی تریش برینداربوون.
پۆلیسی له‌نده‌ن رایگه‌یاند شه‌وی رابردوو كاتژمێر 22:33 گه‌نجیكی 19 ساڵی له گۆڕه‌پانی راسێل له ناوه‌ڕاستی له‌نده‌ن به چه‌قۆ هێرشی كرده سه‌ر خه‌ڵك، كه له ئه‌نجامدا ئافره‌تیكی 60 ساڵی كوژراوه و پێنج هاووڵاتی تر برینداربوونه، كه دووانیان ژنن و ئه‌وانه‌ی دیكه‌شی پیاون.
گوتیشی هێرشبه‌ره‌كه كاتژمێر 22:39 ده‌ستگیركراوه كه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆكاری تیرۆریستی له پشت ئه‌م رووداوه ره‌ت نه‌كرده‌وه كه لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌كی تره‌وه شاره‌داری له‌نده‌ن سادق خان داوا له خه‌ڵك كرد ئارام و هۆشیار بن.








