رۆژهەڵاتناسێک له مۆسكۆوه: عێراق لە هیچ بارێکدا ناتوانێت کوردستان پەراوێز بخات
K24 - مۆسكۆ:
سەرەڕای پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان بەو رێککەوتنانەی لەدەستپێکی پێکهێنانی کابینەی سودانیدا لەگەڵ بەغدا کراون، بەشێکی لایەنەكانی عێراق بەردەوام کۆسپ دەخەنە بەردەم پرۆسەکە و مافە دەستووری و یاساییەکانی هەرێمی كوردستان پێشێل دەکەن، پەیوەست بەم پرسە لە مۆسکۆ، رۆژهەڵاتناسێک دەڵێت، عێراق لە هیچ بارێکدا ناتوانێت کوردستان پەراوێز بخات.