نرخی زێڕ چاوەڕوانی داتای هەڵاوسانی ئەمەریکا دەکات
K24 - هەولێر
نرخی زێڕ لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا سەقامگیر بووە و لە ئاستێکی بەرتەسکدا و لە بەرزترین ئاستەکانی حەوت مانگی رابردوویدا جووڵە دەکات. وەبەرهێنەران چاوەڕێی بڵاوکردنەوەی داتاکانی پەیوەست بە رێژەی هەڵاوسانن، چونکە نیشاندەری سەرەکییە بۆ ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی تاوەکو بڕیار لە دیاریکردنی نرخی سوو بدەن.
لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی ئۆنسێک زێڕ بۆ ئاستی 2044 دۆلار بەرزبووەتەوە. لە گرێبەستەکانی داهاتووشی بۆ مانگی کانوونی یەکەم بۆ 2047 دۆلار بەرزبووەتەوە.
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 455 هەزار و عەیار 18 بە 395 هەزار دینار مامەڵەیان پێوەدەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەشێک لە بەرپرسانی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا رایانگەیاندبوو، ئەگەری زۆرە رێژەی سووی لەم چەند مانگەی داهاتوودا کەمبکرێتەوە.