یونامی: ساڵانه به به‌های 400 ملیۆن دۆلار زیان به سامانی ماسی له‌عێراق ده‌گات

K24 – هەولێر:
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ئاشكرایكردووه، ئه‌و زیانانه‌ی له سامانی ماسی له‌عێراق ده‌كه‌وێت، ساڵانه به 400 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (30ـی تشرینی دووەمی 2023) نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، رایگەیاند، ساڵانە زیانێکی زۆر بە سامانی ماسی لە عێراق دەگات و جەختی لەوەشکردەوە، بۆ رێگریكردن له‌و زیانه زۆره‌ی به‌ر كه‌رتی سامانی ماسی له‌عێراق ده‌كه‌وێت، له‌باره‌ی كه‌شوهه‌واوه پێویستی به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی به‌په‌له و گشتگیر هه‌یه.
نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایکردووە، ئه‌و زیانانه‌ی له سامانی ماسی له‌عێراق ده‌كه‌وێت، ساڵانه به 400 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
پێشتریش تۆڕی "زه ناشیۆناڵ"ـی نێوده‌وڵه‌تی له نوێترین راپۆرتیدا سه‌باره‌ت به عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، عێراق خه‌ریكه سامانی ماسی له ده‌ست ده‌دات به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه و وشكبوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌تایبه‌تی له هه‌ردوو رووباری دیجله و فوڕات. ئه‌و راپۆرته باسی له‌وه‌ش كردبوو، رووباره‌كانی عێراق بووه‌ته "گۆڕستانی ماسییه‌كان" به‌تایبه‌تی له پارێزگاكانی خوارووی عێراق كه له هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات دوورن.
تۆڕی "زه ناشیۆناڵ"ـی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رنجی بۆ ئه‌وەش راكێشابوو، پارێزگای میسان له خوارووی عێراق زیانمه‌ندترین پارێزگاكانی خوارووی عێراقه، كه به‌هۆی وشكبوونی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی و له‌ناوچوونی سامانی ماسی، هه‌زاران كه‌سی شاره‌كه بێكار بوونه و وازیان له راوه‌ماسی هێناوه، هه‌روه‌ها هه‌زارانی دیكه‌یش له خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كانی شاره‌كه كه پشتیان به ئاوی رووباره‌كه ده‌به‌ست بۆ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه‌كانیان، ده‌ستبه‌رداری ئاژه‌ڵداری بوونه، كه به شێوه‌یه‌كی گشتی كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر ئابووری عێراق ده‌بێت به‌تایبه‌ت له بواری كشتوكاڵ.
ئه‌و تۆڕه نێوده‌وڵه‌تییه، باسی لەوەشکردبوو، رێژه‌ی خوێ به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی مه‌جه‌ری گه‌وره بۆ ئاستێكی پێوانه‌یی به‌رزبووه‌تەوه، كه هاوكات له‌گه‌ڵ خۆیدا رێژه‌ی ئۆكسجینی نزم كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی مردنی ملیۆنان ماسی، به‌شێوه‌یه‌ك خه‌ریكه ماسی له‌و ناوچه‌یه به‌یه‌كجاری نامێنێت.