پاشكۆیه‌كی تایبه‌ت به ئایینه‌كان له لوتكه‌ی كۆپ28ـدا ده‌كرێته‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی كه‌شوهه‌واوه ده‌كات

K24 – هەولێر:
بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی كۆنفرانس و لوتكه باڵاكان كه سه‌دان سه‌ركرده‌ی به‌رپرسی باڵای جیهانیی تێیدا به‌شدار ده‌بن، پاشكۆیه‌ك تایبه‌ت ده‌كرێت به ئایینه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له لوتكه و كۆنفرانسی كۆپ28ـی ئه‌م جاره‌دا، ئه‌و به‌شه ده‌كرێته‌وه و چالاكییه‌كانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 30ـی تشرینی دووه‌می 2023) لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) له شاری دوبه‌ی ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان ئاماده ده‌بن.
لوتكه‌ی ئه‌م جاره‌ی كۆپ28، له خوله‌كانی پێشووی جیاواز ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك پاشكۆیه‌كی تایبه‌ت به ئایینه‌كان كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌نجوومه‌نی دانایانی موسڵمان به هاوكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆنفرانسه‌كه و وه‌زاره‌تی لێبوورده‌یی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی ئیماراتی و پڕۆگرامی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به ژینگه رێكخراوه و ئامانج لێی دروستكرنی سه‌كۆیه‌كی جیهانییه بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان و چه‌سپاندنی گونجان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كان رێككه‌وتنی هاوبه‌شییه‌كان و پێشنیاز و راسپارده‌كان له‌پێناو به‌هێزكردنی دادپه‌وه‌ریی ژینگه‌یی، هاوكات به‌شدارپێكردنی كۆمه‌ڵگه ئایینییه‌كان و دروستكه‌رانی بڕیار و لایه‌نه كاریگه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌ئارای دیدگایه‌كی هاوبه‌ش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.
له‌و باره‌یه‌وه محه‌ممه‌د عه‌بدولسه‌لام، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی دانایانی موسڵمان رایگه‌یاندووه، ئه‌و پاشكۆیه گوزارشت له مینبه‌ری ئومێد ده‌كات و جه‌خت له‌سه‌ر به‌رپرسیاریه‌تی هاوبه‌ش ده‌كاته‌وه بۆ پاراستنی هه‌ساره‌ی زه‌وی.
بڕیار وایه ئه‌م پاشكۆیه زیاتر له 65 دانیشتن و دیبه‌یت رێكبخات كه تێیدا 325 كه‌س له نۆ ئایین و ئایینزای جیهان به‌تایبه‌تی ئیسلام، مه‌سیحی، جوو، هیندۆسی، به‌هائی، زه‌رده‌شتی، بووزی و سیخه‌كان و دانیشتووانه ره‌سه‌نه‌كان به‌شداری له گفتوگۆكان ده‌كه‌ن، هاوكات زیاتر له 70 رێكخراو و دامه‌زراوه جیاوازه‌كانی جیهان به‌تایبه‌تی رێكخراوه‌كانی گه‌نجان و دامه‌زراوه ئایینییه‌كان و كۆمه‌ڵه‌كانی تایبه‌ت به ژینگه و رێكخراوه‌كانی گه‌لانی ره‌سه‌ن و رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و رێكخراوه‌كانی هاریكاری مرۆیی به‌شدار ده‌بن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (30ـی تشرینی دووەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) کە رۆژانی (1-2ـی کانوونی یەکەمی 2023) لە شاری دوبەی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بە بانگهێشتی شێخ محەمەد بن را‌شد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی ئیمارات و سەرۆکوەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی بەشداری لەم لوتکەیە دەکات کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی نیشتمانیی ئیمارات. ئەمەش لە چوارچێوەی پەرەپێدانی هەماهەنگی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی لێکەوتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و کارکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام.
لە لوتکەکەدا، باس لەو ئاستەنگانە دەکرێت کە لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا، رووبەڕووی جیهان دەبنەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەشدارانی لوتکەکە، کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم گۆڕانکارییە لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی جیهان تاوتوێ دەکات.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشتر لە چەندین بۆنەدا، هۆشداری لە مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی داوە و داوای پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاریکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە بۆ رووبەڕووبوونەوە و کەمکردنەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر جیهان.