بۆ یه‌كه‌مجار گفتوگۆیه‌كی نهێنی نێوان مێسی و گواردیۆلا ئاشكرا ده‌بێت

ڕۆژنامەنووسێکی ئیسپانیا لە پشت پەردە هەوڵەکانی لیۆنێل مێسی بۆ پەیوەندیکردن بە پێپ گواردیۆلا ئاشکرا دەکات، دوای ئەوەی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگ دوورخرایەوە.
لیۆنێل مێسی لەگەڵ بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر بایرن میونشن (8 ـ 2) به قورسی دۆڕا، ئه‌مه گەورەترین دۆڕان بوو لە ژیانی وەرزشیدا لە یانەی بارسێلۆنا، كاتێك لە قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایرن میونشن دوورخرانه‌وه.
مێسی لە هەمان هاویندا داوای ڕۆیشتنی کرد و كێشه‌یه‌كی گه‌وره له نێوان مێسی و دەستەی کارگێڕی بە سەرۆکایەتی جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ دروستبوو.
دواتر لیۆنێل مێسی ڕەتیکردەوە سکاڵا لەسەر بارسێلۆنا تۆمار بکات، بڕیاریشدا تا کۆتایی گرێبەستەکەی بەردەوام بێت، بۆیه دوایین وه‌رزی له بارسێلۆنا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی رۆناڵد كومان ئه‌نجام دا.
ڕۆژنامەنووس مارتی بێرارناو لە په‌رتووكی: "خودا پێپ ڕزگار بکات" چه‌ندان نهێنی له‌باره‌ی پێپ گواردیۆلای راهێنه‌ری مان سیتی و شه‌وی ئابڕووچونهكهی بارسێلۆنا بەرامبەر بایرن میونشن بڵاوكردووەتەوە.
دیارترین ئەم چیرۆکانەی له نێو په‌رتووكه‌كه باس كراوه، هەوڵی لیۆنێل مێسی بوو له هاوینی 2020 بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی گواردیۆلا یاری بكات و پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی بكات.
مارتی بێرارناو رۆژنامه‌نووسه ئیسپانیاییه‌كه نووسیویه‌تی: پەیامێکی واتسئەپی سێرجیۆ ئەگوێرۆ زەنگی ئاگادارکردنەوەی لەناو مانچێستەر سیتی لێدا، كه تێیدا ئه‌گوێرۆ ده‌چێته لای گواردیۆلا و پێی ده‌ڵێت: پێپ ئاگاداربە، لیۆنێل مێسی پرسیاری له‌باره‌ی مانچێسته‌ر سیتی لێكردووم.
دواتر پێپ گواردیۆلا و مێسی لە ماڵی ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی لە بارسێلۆنا یه‌كتریان ده‌بینن.
مێسی بە گواردیۆلای گوت: پێپ، ده‌مه‌وێت له بارسێلۆنا بڕۆم، چونكه لەلایەن ئیدارەی یانەکەوە فریودراوم و خیانەتم لێ‌کرا.
پێپ دڵخۆشبوو به ئه‌گه‌ری هاتنی لیۆنێل مێسی، به‌ڵام مەرجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 750 ملیۆن یۆرۆ بوو، ئەمەش ئاستەنگێکی گەورەی خستە بەردەم یانە ئینگلیزییەکە لە پێدانی ئەو بڕە پارەیە.
مارتی بێرارناو کورتە گفتوگۆیه‌كی نێوان ئەو دووانە (مێسی و پێپ) ئاشكرا كردووه بەم شێوەیە:
پێپ: لە مانچێستەر به‌رده‌وام بارانه و راهێنانی قورس ده‌كه‌ین.
مێسی: بە توندی ڕاهێنان دەکەم، خەمی ئەوە مەخۆ.
پێپ: ئێمه تاكتیكێكی چڕ‌وپڕ له مه‌شقه‌كان و یارییه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین، ترسم هه‌یه لیۆ لێمان بێزار بیت".
مێسی: بێخەمبە من بەرگەی هەموو ئەو کارانە دەگرم کە لە یانەكە پەیڕەو دەكرێت.
پێپ: لیۆ ئێمە گەورە بووین، ڕەنگە ئیتر بەرگەی یەکتر نەگرین.
دوای ئەوە لیۆنێل مێسی بۆ ماوەی وەرزێک لەگەڵ بارسێلۆنا بەردەوام بوو، هاوینی 2021 بە گرێبەستێكی بێبەرامبەر و بە خۆڕایی بەرەو پاریس سانجێرمان ڕۆیشت، پێش ئەوەی دوو وەرز لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە بەسەر ببات، هاوینی ڕابردووش پەیوەندی بە ئینتەر مەیامییەوە کرد.