ئۆگه‌ندا.. ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 70 ساڵه دووانه‌یه‌كی ده‌بێت

K24 – هەولێر:
ئافره‌تێكی ئۆگه‌ندی له ته‌مه‌نێكی گه‌وره‌دا دووانه‌یه‌كی ده‌بێت و پزیشكه‌كه‌یشی ئاماژه به‌وه ده‌كات ده‌ستكه‌وتێكی تایبه‌ته، خۆیشی ده‌ڵێت له‌دایكبوونی دووانه‌كه‌ی په‌رجوو (موعجیزه)ـیه.
ساڤینا نامۆكوا ئافره‌تێكی ئۆگه‌ندی ته‌مه‌ن 70 ساڵه، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌مبالای پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی و به‌سه‌رپه‌رشتی ئێدوارد تامالی سالی پزیشكی پسپۆڕی، دووانه‌یه‌كی ده‌بێت و ئێدوارد گوتوویه‌تی، ته‌ندروستی دایكه‌كه و هه‌ردوو منداڵه تازه‌له‌دایكبووه‌كه‌ی باش و جێگیره.
ئه‌و دایكه ته‌مه‌ن 70 ساڵه‌یه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر منداڵێكی دیكه‌ی بوو، كه ئه‌و كات له وڵاته‌كه‌ی و له‌ناو میدیاكاندا به "ئافره‌تی نه‌فره‌تلێكراو" ناو ده‌برا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر شكستی له منداڵخستنه‌وه هێنابوو.
نامۆكوا له هاوسه‌ری پێشووی كه ساڵی 1992 كۆچی دوایی كردووه، هیچ منداڵێكی نه‌بووه، پاشان له ساڵی 1996 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری ئێستای كردووه، به‌ڵام مایه‌ی سه‌رنجه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له كاتی له‌دایكبوونی دووانه‌كه‌ی، له‌لای ئاماده نه‌بووه و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش نامۆكوای نیگه‌ران كردووه و گوتوویه‌تی، هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌ی دووانه‌ی بووه خۆشحاڵ نه‌بووه، چونكه ترسی له به‌خێوكردنی ئه‌و دووانه هه‌یه، له كاتێكدا ته‌مه‌نی گه‌وره‌یه و باری ژیانیان قورسه.