ئێنریكی وڵامی براڤۆی گۆڵپارێز ده‌داته‌وه
ده‌ڵێت هه‌ر گۆڵپارێزێك بڕوات كێشه دروست ناكات
له ماوه‌كانی رابردوو گرینگی‌دان و ستایشكردنی تیر شته‌یگن له لایه‌ن ئێنریكی راهێنه‌ر، گومانی خستبووه سه‌ر په‌راوێزخستنی براڤۆ، بۆیه گۆڵپارێزه چیللییه‌كه هاته سه‌رهێڵ و رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاریی ناكات بارسا جێده‌هێڵێت.
لویس ئێنریكی، راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه ئه‌و ترسی له رۆیشتنی هیچ گۆڵپارێزێك نییه، ده‌شڵێت: ئێمه خاوه‌نی 3 گۆڵپارێزی ئاستبه‌رزین، هه‌ر یه‌كێكیان بڕوات كێشه دروست ناكات.
ئێنریكی دواتر به رسته‌یه‌ك كۆتایی گومانه‌كان ده‌هێنێت و ده‌ڵێت: له چامپیۆنز لیگ و جام پشت به تیر شته‌یگن ده‌به‌ستم، كڵاودیۆ براڤۆش له لالیگا یاریی ده‌كات.