حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: برنجی گەرمیان دەنێردرێتە ناوەڕاست و خوارووی عێراق
K24 – هەولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ساڵانه سێ جۆر برنجی گەرمیان دەنێردرێتە ناوەڕاست و خوارووی عێراق.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 2ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) بڵاویكرده‌وه، لە خاکی بەپیتی گەرمیان سێ جۆر برنجی بازاڕگەرم بەرهەم دەهێنرێن و ساڵانەش دەنێردرێنە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، لەم وەرزەدا جووتیارانی گەرمیان خەریکی دوورینەوەی چەڵتووکی بەرهەمەکانیانن.
له‌باره‌ی جۆره‌كانی برنجی گه‌رمیان فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، جۆره‌كانی برنجی گه‌رمیان بریتیین له نەگازەی بازیان، نەگازەی کوردی و چەڵتووکی بەرازیلی، وا پێشبینی دەکرێت بەرهەمی ئەمساڵی چەڵتووکی گەرمیان زیاتر لە 1400 تۆن بێت.
محەممەد عەبدوڵڵای جووتیار کە 30 دۆنم برنجی داچاندووە، لەسەر ئەم بابەتە به فەرمانگەی میدیا و زانیاریی راگەیاندووه، "برنجەکە باشە و خواستی زۆری لەسەرە، جگە لە بەکارهێنانی لە هەرێم، بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش رەوانە دەکرێت".
له‌مباره‌یه‌وه ئیسماعیل محەممەد، لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاریی کشتوکاڵیی گەرمیان، به ماڵپه‌ری میدیا و زانیاری گوت: "زیاتر لە 1600 دۆنم زەویی گەرمیان بە برنج داچێنراوە، وا دەخەمڵێنین 1400 تۆن بەرهەممان هەبێت، دوای پڕکردنەوەی پێداویستیی گەرمیان بۆ برنج، رەوانەی شارەکانی دیکەی هەرێم و ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت."
روونیشیكردووه‌ته‌وه، برنجی کوردی لە هەرێمی کوردستان برەوی زۆری هەیە، جگە لەوە لە ناوچەکانی عێراقیش خواستی زۆری پەیدا کردووە، حکومەتی هەرێمیش ساڵانە گەشە بەو کەرتە دەدات و پشتیوانیی جووتیاران دەکات.