فیلمی سینه‌مایی کوردی زاڵاوا خه‌ڵاتی بیست و دووه‌مینی جه‌ژنی حافزی لە تاران بەده‌ستهێنا
K24-هەولێر:
فیلمی سینه‌مایی کوردی زاڵاوا له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد ئه‌رسه‌لان ئه‌میری خه‌ڵاتی تایبه‌تی بیست و دووەهمینی خولی جه‌ژنی سینه‌مایی حافزی لە تاران بەده‌ستهێنا.
سینەماکاری کورد مەنسور جیهانی بە کوردستان24ی راگەیاند، خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران به فیلمی سینه‌مایی کوردی زاڵاوا له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری سنه‌یی ئه‌رسه‌لان ئه‌میری بەخشرا.
ئەمڕۆ شەممە(2-ی کانوونی یەکەمی 2023)،لە هۆتێلی ئێسپیناس لە شاری تاران،ڕێوڕه‌سمی دابەشکردنی خه‌ڵاته‌کانی بیست و دووه‌مینی خولی جه‌ژنی حافزی بەرێوەچوو، تێیدا خه‌ڵاتی باشترینه‌کانی سینه‌ما و ته‌له‌فزیۆنی ئێران کران و لەنێوانیشیاندا خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران به فیلمی سینه‌مایی کوردی زاڵاوا له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری سنه‌یی ئه‌رسه‌لان ئه‌میری به‌خشرا.
جیهانی ئاماژەی بەوە کرد، فیلمی سینەمایی زاڵاوا لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی دانیمارکی( لیولک) لە ئاستی جیهاندا بڵاوکرایه‌وە و نمایشکرا، لەوانەش لە یەکەمین نمایشی جیهانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی هەفتەی ڕخنەگران لە حەفتاو هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی (Venice) لە شاری ڤێنیسیا لە وڵاتی ئیتالیا توانی خەڵاتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕخنەگرانی سینەما بە ناونیشانی باشترین فیلمی سێ بەشی (ڕۆژەکانی ڤێنیسیا)، هەروەها خەڵاتی گەورەی هەفتەی ڕخنەگران بەدەستبێنێت.
بەپێی زانیاریەکانی مەنسور جیهانی، فیلمی زاڵاوا بە پشتیوانی فڕۆم فیلمی هۆنگ کۆنگ ومالی فیلمی کۆریای باشوور و بە بەشداریی ڕێکخراوی سینەمای فاڕابی و سەرمایەی کۆمپانیای سینەمایی تووبا فیلم بەرهەمهاتووە، دەشڵێ: فیلمەکە خەڵاتی بەشی پێشبڕکێی شەپۆلی دوایی لە هەژدەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فانتاستیک فێستی لە وڵاتی ئەمەریکا و، خەڵاتی باشترین دەرهێنان و باشترین ئەکتەری پیاوی بەشی پێشبڕکێی سینەمای کوردی له هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆکی به‌ده‌ستهێناوه.
فیلمی سینەمایی زاڵاوا بۆ یەکەمین جار لە سی و نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نەتەوەیی فیلمی فەجر لە وڵاتی ئێران نمایشکرا و لە 10 بەشدا کاندیدی وەرگرتنی خەڵات بوو، لە ئەنجامدا توانی خەڵاتی سیمورغی بلووری باشترین ئەکتەری پیاو بۆ پووریا ڕەحیمی سام، خەڵاتی سیمورغی بلووری باشترین سیناریۆ بۆ خاتوو ئایدا پەناهەندە و خاتوو تەهمینە بەهرام و ئەرسەلان ئەمیری، خەڵاتی دیپلۆمای فەخری باشترین بەڕێوەبەری وێنەگرتن بۆ محەمەد ڕەسوولی، هەروەها خەڵاتی سیمورغی بلووری باشترین دەرهێنانی فیلمی یەکەم بۆ ئەرسەلان ئەمیری بەدەستبێنێت.
کارزان حەیدەر