ریال مه‌رید 60 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی ئه‌م یاریزانه ده‌كات

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، ئاشكرای كردووه كه سه‌رۆكی یانه‌ی شاهانه بۆ دووه‌مین جار بۆ كڕینی یاریزانێكی بایرن میونشن ده‌چێته سه‌رهێڵ.
رۆژنامه‌ی ASـی ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یانه‌ی ریال مه‌درید بڕی 65 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی داڤید ئالابای یاریزانی بایرن میونشن ته‌رخان كردووه، به‌ڵام یانه باڤارییه‌كه داوای 80 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، فلۆرێنتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید، وه‌رزی رابردووش هه‌وڵی بۆ كڕینی ئالابا دابوو، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وكات گواردیۆلای راهێنه‌ری پێشووی بایرن میونشن به نه‌خیر وڵامی دابوونه‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا هه‌فته‌ی رابردوو، میدیاكانی ئیسپانیا هه‌وڵه‌كانی كارلۆ ئانچیلۆتی بۆ گواستنه‌وه‌ی رافائێل ڤاران بڵاو كردبووه‌وه، به‌پێی لێكدانه‌وه‌كانی رۆژنامه‌ی ئاس، ره‌نگه ڤاران و ئالابا تێهه‌ڵكێشی گفتووگۆیه‌كانیان بكه‌ن.
ئالابای ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مسا به‌شداریی له یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا كرد، له هاوینی 2008 په‌یوه‌ندی به تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی بایرن میونشن كرد.