مارتینێز به فه‌رمی وه‌ك راهێنه‌ری به‌لجیكا به میدیاكان ناسێندرا
گاری لینكه‌ر هۆكاری ده‌ستنیشان كردنی ئه‌م راهێنه‌ره ئاشكرا ده‌كات
.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی فێدراسیۆنی تۆپی پێی بەلجیکا بەفەرمی رایگەیاند، مارتینێزی راهێنەری ئیسپانی شوێنی مارک فیلمۆتس دەگرێتەوە، کە دوای کۆتایی هاتنی یۆرۆی ٢٠١٦ دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.
گار لینكه‌ر، یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند و یانه‌ی بارسێلۆنا هۆكاری چوونی ئه‌و راهێنه‌ری بۆ به‌لجیكا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه مارتینێز ئه‌زموونێكی زۆر له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی به‌لجیكا هه‌یه، ده‌شڵێت: هیوای سه‌ركه‌وتنی له كاره‌كه‌ی بۆ ده‌خوازم.
مارتینێز، پێشتر له یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن مه‌شقی به مه‌روان فیلانی، رۆمیۆ لۆكاكۆ و كیڤن میرالێسی به‌لجیكا داوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتووی به‌لجیكیش كاری كردووه.
مارتینێزی ٤٣ ساڵان بۆ پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ٢٠١٨ راهێنەرایەتی بەلجیکا دەکات، کە دوای سێ ساڵ راهێنەرایەتیکردنی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی، دەستی لەکارکێشایەوە.