نووسەرێک بە کتێبێک سەربوردەی کورد لە تاراوگە دەگێڕێتەوە
K24 - ستۆکهۆڵم
نووسهرێكی كورد به کتێبێك كه بیرهوهری و سهربوردهی خۆی و كورده له تاراوگه دەگێڕێتەوە،و ئاماژە بە شێوەی دەستپێکردنی چالاکییەکانی کورد و شێوازی دروستكردنی پهیوهندییهكانیان لهگهڵ دامودەزگاکانی سوید و وڵاتانی دیكهی ئەوروپا دەکات.
لە پەرتووکخانەی کوردی شاری ستۆکهۆڵم كتێبهكه ناسێنرا و سیمینارێك بۆ (کەیا ئیزۆڵ) سەرۆکی پێشووی فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان رێکخرا، ههر لهوێ كاریگهریی و ئامانجی ئهو جۆره نووسینانهی بۆ نهوهكانی داهاتوو خستهڕوو.
کەیا ئیزۆڵ، نووسەری کتێبەکە بە کوردستان24ی گوت: "ئامانج لە نووسینی ئەو کتێبە ئەوەیە کە نەوەکانی دوای ئێمە بزانن، کوردانی تاراوگە لە 50 ساڵی رابردوودا لە سوید و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا چیمان کردووە، پەیوەندییەکانمان چۆن بووە بۆ پرسەکانی گەلی کورد".
نووسەر و لێکۆڵەرانی کورد لە سوید بەشداریان لە رێوڕەسمی ناساندنی کتێبەکە بوون و پێیان وایە ئەم شێوە گێڕانەوانە و نووسینەوەیان، دەبێتە ئەرشیڤێکی بەهێز و خوازیارن نەوەی داهاتووی کورد لێوەی فێری چەندین وانە ببن.
مەحموود لەوەندی، نووسەر دەڵێت: "کتێبەکە بەشێکی گرنگە لە مێژووی کوردستان، یەکێکە لە کتێبە باشەکان و وەکو بەڵگەنامەیەک وایە".
کەیا ئیزۆڵ، خەڵکی سیوەرێکێ باکووری کوردستانە و لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە، یەکێک لە دامەزرێنەرانی فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان بووە و هەوڵ و چالاکییەکانی دیارو بەردەوام بوون، ئەمە یەکەم پەرتووکیەتی و ئێستاش سەرۆکی رێکخراوی دیا کوردە لە دەرەوەی وڵات.