گرافیک.. بەرزترین ئاستی نرخی زێر لە ساڵی رابردوو

K24 – هەولێر
نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، لە ئەمساڵدا بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینیووە، رۆژی 4/12/2023، نرخی یەک ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان گەیشتە نزیکەی دووهەزار و 150 دۆلار.
بەگوێرەی پێشبینییەکان نرخی زێڕ لە جیهان زیاتر بەرز دەبێتەوە و بەجۆرێک نرخی یەک ئۆنسە دەگاتە نزیکەی سێ هەزار دۆلار.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان بەمشێوەیە:
مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 520000 دیناری عێراقی
مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 460000 دیناری عێراقی
مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 400000 دیناری عێراقی