پرۆژەی شیرەمەنی گەرمیان رۆژانە 10  تەن شیر بەرهەم دێنێت

پرۆژەی مانگا و شیرەمەنی
پرۆژەی مانگا و شیرەمەنی

K24-هەولێر:

پرۆژەیەکی بەرهەمهێنانی سپیاتی لەگەرمیان، رۆژانە 10 تەن شیر بۆ بەرهەمەکانی سپیاتی ئامادە دەکات.

عەلی ئەکبەر، بەڕێوەبەری کارگەی شیرەمەنی لە گەرمیان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیاند، رۆژانە لە رێگەی 500 مانگا کە 350 یان شیردەرن، نزیکەی 10 تەن شیر بەرهەمدێنن، بەو شیرەش ماست و ماستاو،پەنیر و پەنیری پیتزا، لەگەڵ قەیماغ دروستدەکەن، دەشڵێ، بەرهەمەکان جگەلەوەی پێویستی گەرمیان پڕ دەکاتەوە، هاوکات دەنێردرێتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و خوارووی عێراقیش.

 ئەو بەڕێوەبەرەی کارگەی شیرەمەنی نیازی فراوانکردنی پرۆژەکەی ئاشکرا کردووە لەوەی، دەیانەوێت هەزار سەر مانگای دیکە زیاد بکەن و دەرفەتی کاری زیاتر بڕەخسێنن.

دەشتی حەسەن بەرێوەبەری پرۆژەکە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیاندووە، پرۆژەکە 10 ملیۆن دۆلاری تێدا خەرجکراوە، لە وڵاتەکانی ئەڵمانیا و دانیمارک دوو جۆر مانگایان هێناوە و شیرەکانیان بەکاردێنن بۆ بەرهەمهێنانی ماست و پەنیری سپی، پەنیری کەشەر و قەیماغ.

گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و پشتیوانیکردن لە بەرهەمی جووتیاران، هاوکات دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمەکان، لە کارە لە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

کارزان حەیدەر

Fly Erbil Advertisment