دادوەران و فیلمەکانی بەشەکانی پێشبڕکێی دەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک دەناسێندرێن

K24 - هەولێر:
دادوەران و فیلمەکانی بەشه‌کانی کێبڕکێی "سینەمای جیهان" و "سینەمای کوردی" لە دەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک" ناسێندران و "ئەمین ئاڵپەر" دەرهێنەری سینەما سەرۆکایه‌تی دەستەی دادوەرانی بەشی "کێبڕکێی نێودەوڵەتی" له ئه‌ستۆ دایه.
مەسعود عارف، گوتەبێژی فەرمی دەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" له یه‌که‌مین کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه گوتی: ئەم خوله‌ی فێستیڤاڵەکە، بە دروشمی "زمانی دایکیی کوردی" و فیلمەکانی به‌شداربووی، بە 16 زمانی جۆراوجۆر ده‌چنه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما؛ لە 34 وڵاتەوە میوان لەم رووداوه سینه‌ماییه‌دا ئاماده و بەشدارن. لە بەشی "سینەمای کوردی" 50 فیلم، لە بەشی "سینەمای جیهان" 66 فیلم و بە گشتی 116 فیلم، نمایش دەکرێن کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، رێژه‌ی بەرهەمێکی زیاتر لەخۆ دەگرن. 26 فیلمی کوردی و هەروەها 31 فیلمی بیانی و به کۆی گشتی 57 فیلم لە بەشی پێشبڕکێیەکاندا ئامادەن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خەڵات رکابه‌ری دەکەن.
نمایش‌کردنی فیلمه‌کانی فێستیڤاڵ بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردە
مەسعود عارف جەختی لەوە کردەوە: کۆمه‌ڵگه‌ی "دھۆک مۆڵ" و هۆڵی "کۆنگرە"ـی زانکۆی دھۆک؛ میواندارێتی فیلمەکانی فێستیڤاڵەکە دەکەن. ئەمساڵیش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "عادل عەبدولڕەحمان، ئەکتەری کورد، بۆ بنکه و ناوه‌ندی چاکسازی و پەروەردە؛ فیلمەکانی بەشی "سینەمای کوردی" په‌خش و بڵاو دەکرێنەوە و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌م کاره؛ کولتووری سەیرکردنی فیلم و ناسین و زانینی سینەما بەهێزتر دەبێت.
ئەندامانی دەستەی هەڵبژاردنی به‌شی "سینەمای کوردی" و به‌شی "سینەمای جیهان"
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، شەوکەت ئەمین کۆرکی، بەڕێوەبەری هونەریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" رایگەیاند: ئەندامانی لێژنەی هەڵبژاردنی بەشی "سینەمای کوردی" پێکهاتووە لە؛ مەسعود عارف، دەرهێنەر، حوسێن حەسەن، دەرهێنەر و ئەکتەر، کەوسەر جەبار، ڕەخنەگر، سینان یووسفئۆغڵوو، دەرهێنەر، فوئاد جەلال، بەرهەمهێنەر و شێرزاد عەبدوڵڵا" و ئەندامانی لێژنەی هەڵبژاردنی به‌شی "سینەمای جیهان" بریتی بوون لە؛ سەعید تراکچیئۆغڵوو، رەخنەگر، شا‌رلۆت بۆک، مۆنتێر، یه‌ڵماز ئۆزدیل، رۆژنامەنووس، ڕۆژ حاجۆ، ئەکتەر و بەرهەمهێنەر و فاتیمە پارماکسیز، نووسەر.
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی به‌شی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی
ئەم دەرهێنەرە ناوداره کوردە سەبارەت بە ئەندامانی دەستەی دادوەرانی به‌شه‌کانی کێبڕکیی "سینەمای جیهان" و "سینەمای کوردی" گوتی: ئەمساڵیش لە پێنج بەشی پێشبڕکێدا؛ ئەو فیلمانەی کە لە فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک" به‌شداری ده‌که‌ن، لە لایەن ناوبژیوانه‌کانه‌وه دادوەری دەکرێن. ئەندامانی دەستەی دادوەرانی به‌شی کێبڕکێی فیلمه‌کانی سینه‌مایی نێودەوڵەتی بریتین لە؛ ئەمین ئاڵپەر، سه‌رۆکی دەستەی دادوەران، دەرهێنەر و سیناریۆنووس لە تورکیا، مه‌هسا موحیب عەلی، رۆماننووس و سیناریۆنووس لە ئێران، نیرماڵ دێهل، ئەکتەر له هیندوستان، ئارتور زێبۆرسکی، رۆژنامەنووس له پۆڵەندا و شەبنەم زەریاب، سیناریۆنووس و دەرهێنەری ئەفغانستانی دانیشتووی فەرەنسا.
ئەندامانی دەستەی دادوەرانی به‌شی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی"
شەوکەت ئەمین کۆرکی هەروەها گوتی: ئەندامانی دەستەی دادوەرانی فیلمە بڵیندەکانی سینه‌مایی بەشی "سینەمای کوردی" بریتین لە؛ "کامیلا لایمل، سەرۆکی دەستەی ناوبژیوان و بەرهەمهێنەر لە فەرەنسا، مەریەم بۆبانی، ئەکتەر لە ئێران، مەحموود ئەبو عەباس له عێراق، نیزامەددین ئاریچ، ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی کورد دانیشتووی ئەڵمانیا و ئێلسا ڕاسباخ، بەرهەمهێنەر له ئەمریکا.
ئەندامانی لیژنەی دادوەرانی به‌شی پێشبڕکێی بەڵگەفیلم
شەوکەت ئەمین کۆرکی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئەندامانی دەستەی دادوەرانی فیلمەکانی بەشی رکابه‌ریی به‌ڵگه‌فیلم و دۆکیۆمێنتاری بریتین لە؛ رۆدنی چارڵز، سەرۆکی دەستەی دادوەران، ئەکتەر و بەرهەمهێنەر لە ئینگلتەرا، ئانایس بۆلێک، به‌ڕێوه‌به‌ری هونەری لە ئەڵمانیا و "رێکێش شەهباز، ئەکتەر و دەرهێنەر له هەرێمی کوردستان.
ئەندامانی دەستەی دادوەرانی به‌شی پێشبڕکێی کورته‌فیلم
بەڕێوەبەری هونەریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئەندامانی دەستەی دادوەرانی کورتە فیلمەکانی بەشی رکابه‌ریش بریتین لە: "کارمێن گرای، سەرۆکی دەستەی ناوبژیوان و ڕۆژنامەنووس له نیووزلەندا، کامەران بێتاسی، دەرهێنەر لە هەرێمی کوردستان و سوهه‌یلا شۆنک، دەرهێنەر لە ئەڵمانیا.
ئەندامانی لیژنەی دادوەرانی رەخنەگرانی فیلمی "فیپرێشی"
شەوکەت ئەمین کۆرکی، جەختی لەوە کردەوە، ماوه‌ی چەندین ساڵە که فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕەخنەگرانی فیلم "فیپرێشی" لە ته‌نیشت فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" به‌شداری و ئامادەییهکی کاریگەرانەی هەیە و ئەمساڵیش سێ ڕەخنەگر، دادوەریی ئەم بەشەیان له ئه‌ستۆ دایه کە بریتین لە: کاترینا دۆکهۆرن لە ئەڵمانیا، ئاینا ڕاندریاناتۆندرۆ لە ماداگاسکار و سەعید تاراکچیئۆغڵوو لە تورکیا.
بهڵگهفیلمەکانی بڵیندی به‌شی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی"
ره‌وه‌ند زەید، بەڕێوەبەری به‌رنامه داڕشتن و پلاندانانی بەشی "سینەمای کوردی" له ده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" گوتی: "ئەمساڵ بۆ بەشی پێشبڕکێ و به‌ڵگه‌فیلمی دۆکیۆمێنتاریی فێستیڤاڵەکە 7 فیلم هەڵبژێردراون و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خەڵاتی "باشترین به‌ڵگه‌فیلم" رکابه‌ری دەکەن کە بریتین لە: تامی ئاو، لە ده‌رهێنانی ئیبراهیم سەعیدی لە مه‌هاباد، شاردنەوەی سەدام، لە ده‌رهێنانی هه‌ڵکه‌وت مستەفا لە نەرویج و هەرێمی کوردستان، "فلووتی نیشۆ، لە ده‌رهێنانی سەعید کیران لە هەرێمی کوردستان، کچانی خۆره‌تاو لە ده‌رهێنانی رێبەر دۆسکی لە هۆڵەندا، جوانیی شاراوەی عێراق له ده‌رهێنانی سەهیم عومەر خەلیفە لە بەلژیکا، واقیعی ڕۆحانیەت له ده‌رهێنانی دوریم تەکینئۆغڵوو لە تورکیا و چیرۆکی ئه‌شکه‌وتی دووکان لە ده‌رهێنانی نەبەز ئەحمەد لە هەرێمی کوردستان.
کورتە فیلمه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی"
ره‌وه‌ند زەید ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: لە بەشی کورتە فیلمی چیرۆکیدا 12 فیلم لە بەشی کێبڕکێ هەڵبژێردراون و بۆ به‌ده‌ستهێنانی دوو خەڵات، پێکه‌وه رکابه‌ری ده‌که‌ن کە بریتین لە: خۆکوشتن بە شێوەی نیچە، لە ده‌رهێنانی په‌یام کوردستانی لە رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. گۆڕی قەدەغەکراو، لە ده‌رهێنانی حەسەن حوسێن لە هەرێمی کوردستان. 30 ساڵ و یه‌ک شه‌و، له ده‌رهێنانی محه‌ممه‌د ئیسماعیل لە هەرێمی کوردستان. بۆ هه‌ورام، لە ده‌رهێنانی جه‌لال ساعیدپه‌نا له سنه. سێگۆشه، لە ده‌رهێنانی ژینۆ هادی حه‌سه‌ن لە هەرێمی کوردستان. کوشتنی بالیرە، لە ده‌رهێنانی موشره‌ف شێخ زەین لە هەرێمی کوردستان. شتە نەناسراوەکان لە ده‌رهێنانی رەمەزان قلیچ لە باکووری کوردستان، "3.33" لە ده‌رهێنانی ئازاد سادقی لە ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. شوان، لە ده‌رهێنانی سەرحات نەریمان خه‌مۆ لە هەرێمی کوردستان. چه‌مه‌دان ـ جانتا لە ده‌رهێنانی سامان حەسەنپوور و ئاکۆ زندکەریمی لە رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. کاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆ، لە ده‌رهێنانی نەورۆز شەعبان لە هەرێمی کوردستان و زه‌یتوون لە ده‌رهێنانی عه‌بدولڕه‌حیم کاربولۆت و مه‌حسون جێلیار لە باکووری کوردستان.
فیلمەکانی سینه‌مایی به‌شی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی"
بەڕێوەبەری به‌رنامه داڕشتنی بەشی "سینەمای کوردی" فێستیڤاڵەکە جەختی لەوە کردەوە: لە بەشی فیلمی درێژیشدا 7 فیلم لە بەشی کێبڕکێ هەڵبژێردراون و بۆ به‌ده‌ستهێنانی حەوت خەڵات، پێکه‌وه رکابه‌ری دەکەن کە بریتین لە: "خۆشیی کاتی و راگوزەر، لە ده‌رهێنانی سینا محەممەد لە هەرێمی کوردستان. ئه‌لیفی دایک، لە ده‌رهێنانی کازم ئۆز و سەمیر ئەسڵان یارک، لە باکووری کوردستان. مێسیی بەغدا، لە ده‌رهێنانی سه‌هیم عومەر خەلیفە لە بەلژیکا، هۆڵه‌ندا و هەرێمی کوردستان، بەیان، لە ده‌رهێنانی ئەمیر غوڵامی لە رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. خاڵی تاریک، لە ده‌رهێنانی عایشە پۆلات لە ئەڵمانیا. رۆژباش، لە ده‌رهێنانی "ئۆزجان کۆچوک، لە باکووری کوردستان و هه‌روه‌ها ئالیهۆپا: چیرۆکی داڵکورد، لە ده‌رهێنانی کوردۆ دۆسکی، لە ئەمریکا، که‌نه‌دا، سوید و هەرێمی کوردستان.
فیلمەکانی سینه‌مایی به‌شی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان"
سامان مستەفا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" رایگەیاند: ئەمساڵ بۆ به‌شی کێبڕکێی "سینەمای جیهان" 9 فیلم هەڵبژێردراون کە بریتین لە: لە نێوان شۆڕشدا، له ده‌رهێنانی وێلاد پێتری، لە رۆمانیا. بێ‌کۆتایی، له ده‌رهێنانی نادر ساعی‌وه‌ر له ئێران. رۆهباو، له ده‌رهێنانی تۆنا کاپیتان، له ئاڵبانیا و ئه‌ڵمانیا، "ئیلاهه، له ده‌رهێنانی مێلنا ئابۆیان، له ئه‌ڵمانیا، ساشێنکا، له ده‌رهێنانی ئه‌لێکساندرۆ ژوونا، له ئۆکرانیا، "گه‌شت و سه‌یران، له ده‌رهێنانی ئۆنا گۆنجاک، لە بۆسنە، ئێس برهنت، له ده‌رهێنانی ئێرۆل ئەفشین لە ئەڵمانیا، بۆڵتز، لە ده‌رهێنانی "پیتەر پۆنتیکیس لە سوید، باخچەی هەڵواسراوهکان، لە ده‌رهێنانی ئەحمەد یاسین لە عێراق.
بهڵگهفیلمە بڵیندەکانی به‌شی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان"
هەروەها گوتی: ئەمساڵ بۆ بەشی کێبڕکێی به‌ڵگه فیلمه‌کانی دۆکیۆمێنتاریی فێستیڤاڵەکە 10 فیلم هەڵبژێردراون و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خەڵاتی "باشترین به‌ڵگه‌فیلم" پێکه‌وه رکابه‌ری دەکەن کە بریتین لە؛ سەماکردن لەسەر لێواری گڕکانێک، لە ده‌رهێنانی سیریل ئاریس لە ئەڵمانیا و لوبنان. دڵەڕاوکێ لە بەیرووت، لە ده‌رهێنانی زەکەریا جابر لە لوبنان، قەتەر، ئیسپانیا و ئوردن، ئێرن، لە ده‌رهێنانی "ماریا بایندەر، لە تورکیا، ئاسمان هی منه، له ده‌رهێنانی ئەیووب ناسری لە ئیتاڵیا، کاف کاف، لە دەرهێنانی مەتین دا‌غ لە تورکیا، "جەهەنەم 69، له ده‌رهێنانی تێئۆ مۆنتۆیا لە کۆڵۆمبیا، ئەڵمانیا و رۆمانیا، ژیانێکی زێڕین، له ده‌رهێنانی بوباکار سانگاری به‌نین لە بۆرکینافاسۆ و فەرەنسا، بلیکس بۆمب نییە، لە ده‌رهێنانی گرێتا ئێستۆکلاسا لە کۆماری چیک، سوید و ئەڵمانیا، وەرگێڕانی ئۆلیس، لە ده‌رهێنانی فێرت یۆسێل و ئایلین کۆریێل لە هۆڵەندا و تورکیا. خراپترین دوژمنی من، لە ده‌رهێنانی مێهران ته‌مه‌دون لە فەرەنسا و سویسرا.
کورتە فیلمه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان"
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" لە کۆتایی ئه‌م کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا، رایگەیاند: لە بەشی کورتە فیلمی چیرۆکیدا 12 فیلم لە بەشی کێبڕکێ هەڵبژێردراون و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خەڵاتی باشترین کورتە فیلم پێکه‌وه رکابه‌ری دەکەن کە بریتین لە: تکایە رایبگرن، لە ده‌رهێنانی تان سی دینگ لە مالیزیا. کۆیون، لە ده‌رهێنانی "بێنهور بولهاوا لە تورکیا. وێنە، لە ده‌رهێنانی هیوا ئالوجی لە ئەڵمانیا. سارینا، لە ده‌رهێنانی جولیا زیمەرمەن لە هەرێمی کوردستان. یاریی جوامێرانه، له ده‌رهێنانی زوئێل ئێشباخێر لە سویسرا و فەرەنسا. "یاریدەدەر، له ده‌رهێنانی لۆکاس باکل لە فەرەنسا. پیتچن، له ده‌رهێنانی نه‌سیم فرووغ لە ئێران. لە سەر تەختی خەشایارشا، له ده‌رهێنانی ئایوی کالۆگیرۆپۆلۆ لە یۆنان. شێ‌دار، له ده‌رهێنانی تووران هاست لە تورکیا. تڕانزیت، له ده‌رهێنانی باقر ئه‌لڕه‌بیعی لە عێراق، ئەوبهری شه‌قام، لە ده‌رهێنانی کێلمان ناجی لە نەمسا و هەنگاریا. فلووتی وا پێە، لە ده‌رهێنانی جانیس وێستیفال لە ئەڵمانیا.
هۆڵی "کۆنگرە"ـی زانکۆی دهۆک و کۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی "دهۆک مۆڵ"
دەیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌میرعه‌لی محه‌ممه‌دتاهیر، بە دەرهێنانی هونەریی سینه‌ماکاری کورد شەوکەت ئەمین کورکی، به دروشمی "زمانی کوردی" و به نمایشی 116 به‌رهه‌م له سینه‌ماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی پسپۆڕانه‌ی سینه‌مایی و هه‌روه‌ها به پشتیوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له رۆژانی 9- 16ـی کانوونی یه‌که‌می 2023 لە هۆڵی "کۆنگرە"ـێ زانکۆی دهۆک، کۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی "دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.