ڤیدیۆیه‌كی نوێی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی شه‌وی كوده‌تای توركیا
چۆن خه‌ڵك ده‌كوژن
K24 – هه‌ولێر
له شه‌وی كودتای توركیا، كوده‌تاچییه‌كان له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت هێرشیانكرده سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌منییه‌ت، كه ڤیدیۆیه‌كی نوێی ته‌قه‌كردن له خه‌ڵك و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی به‌رده‌م بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منییه‌ت بڵاو كرایه‌وه.
به‌پێی ڤیدیۆیه‌كه، هاوڵاتیان و هێزه‌كانی پۆلیس به‌ره‌نگاری كوده‌تاچییه‌كان ده‌بنه‌وه، كه به تانك و كۆپته‌ر ته‌قه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن و به تانك و زرێپۆشه‌كانیان ئۆتۆمبێله‌كانی پۆلیس له‌سه‌ر رێگا لاده‌بن و به هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه له‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌ن، كه به‌ره‌نگاریان بۆنه‌ته‌وه.