دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک بە سپۆنسەریی کوردستان24 ده‌ستیپێکرد
K24-هەولێر:
ئەمڕۆ شەممە(9ی کانوونی یەکەمی2023)،دەیەمین ڤیستیڤاڵی سینەمایی دهۆک بە سپۆنسەریی کوردستان24 دەستی بە کارەکانی کرد و فیلمی( مێسیی بەغداد) لە دەرهێنانی سەهیم عومەر خەلیفە یەکەم فیلم دەبێت نیشان دەدرێت.
سینەماکاری کورد مەنسوور جیهانی بە کوردستان24ی راگەیاند: به فیلمی سینه‌مایی (مێسیی بەغداد) لە ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد سه‌هیم عومەر خەلیفە، دەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک کرایەوه.
جیهانی ئاماژەی بەوە کرد، فیلمی سینه‌مایی (مێسیی بەغداد) لە ده‌رهێنانی سه‌هیم عومەر خەلیفە بەرههمی هاوبه‌شی بەلژیکا، هۆڵه‌ندا و هەرێمی کوردستانە، به ئاماده‌بوونی دەرهێنەری فیلم و کۆمه‌ڵێک له ئه‌کته‌ره‌کانی فیلمەکە، له‌وانه،حوسێن حه‌سه‌ن، "ئه‌حمه‌د مه‌حموود (حهموودێ)، ڕۆژ حاجۆ، سامان مسته‌فا، عادل عه‌بدوڵڕه‌حمان، "میران دزه‌یی، به‌نگین عه‌لی، محه‌مه‌د ئه‌لغه‌زبان ، هه‌شین شاجی، لە هۆڵی کۆنگرەی زانکۆی دهۆک، کۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی دهۆک مۆڵ لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان په‌خش ده‌کرێت.
دەیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌میرعه‌لی محه‌مه‌دتاهیر، لە دەرهێنانی هونەریی سینه‌ماکاری کورد شەوکەت ئەمین کورکی، به دروشمی زمانی کوردی و به نمایشی 116 به‌رهه‌م له سینه‌ماکارانی وڵاتانی جیهان لە چوارچێوەی فیلمە ئاست بەرزە سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی پسپۆڕانه‌ی سینه‌مایی، به پشتیوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سپۆنسەریی کوردستان 24 له ڕۆژانی 9 تا 16ی کانوونی یه‌که‌می 2023لە هۆڵی کۆنگرەی زانکۆی دهۆک، کۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی دهۆک مۆڵ لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
کارزان حەیدەر







