میانمار له به‌رهه‌مهێنانی تلیاك له ساڵی 2023ـدا پێش ئه‌فغانستان كه‌وتووه
K24 - هەولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نوێترین راپۆرتدا ئاماژه به‌وه ده‌كات میانمار له ساڵی 2023ـدا یه‌كه‌می ریزبه‌ندی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی تلیاك بووه، به‌مه‌ش پله‌ی یه‌كه‌می به ئه‌فغانستان چۆڵ كردووه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 12ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان و تاوانه‌كان له نوێترین راپۆرتدا رایگه‌یاندووه، میانمار (بۆرما) له ساڵی 2023ـدا نزیكه‌ی 1080 تۆن مادده‌ی تلیاكی به‌رهه‌مهێناوه، ئه‌مه‌ش ده‌كاته زیاتر له سێ هێنده‌ی به‌رهه‌می تریاكی ئه‌فغانی له‌م ساڵدا، هه‌روه‌ها له ساڵی 2023ـدا بڕی 790 تۆن تلیاكی به‌رهه‌م هێناوه كه بۆ دروستكردنی هایرۆبین پێویسته.
نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان و تاوانه‌كان روونیكردووه‌ته‌وه، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تلیاك له ئه‌فغانستان له ساڵی 2023ـدا به رێژه‌ی 95% كه‌می كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نیا 330 تۆنی به‌رهه‌م هێناوه.
نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان و تاوانه‌كان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی تلیاك له ئه‌فغانستان بۆ بڕیاری حكومه‌ته‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له نیسانی ئه‌م ساڵدا بڕی دا به قه‌ده‌غه‌كردنی چاندنی حه‌شیش.
ئه‌و نووسینگه‌یه باسی له‌وه‌ش كردووه، به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان داهاتی ئابووری مادده‌ی تلیاك له میانمار له ساڵی 2023ـدا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 2.4 ملیار دۆلار، واته ده‌كاته تێكڕای 1.7% بۆ 4.1% داهاتی به‌رهه‌می ناوخۆیی.