سیروان محەممەد: ئه‌و پڕۆژانه‌ی پێشتر به‌هۆی كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی وه‌ستابوون ده‌ستیانپێكردووه‌ته‌وه

K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه پێشتر به‌هۆی داخستنه‌كان و كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی وه‌ستابوون و له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی دیكه‌ش ده‌ستیانپێكرده‌وه، به‌شێكیان ته‌واوكران و به‌شێكی دیكه‌یان خه‌ریكن ته‌واوده‌بن.
سیروان محەممەد بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕێمان ده‌كرد به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ پڕۆژه وه‌به‌رهێنانه‌كانی حكومه‌ت، بگاته ده‌ستمان.
بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان راشیگه‌یاند، وه‌زاره‌تی پلاندانان داتای پێویستی داوه به ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی پلانی خۆیان دابنێن، به‌تایبه‌ت ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، كه توانیوویه‌تی سێكته‌ره ئابوورییه‌كه‌ی خۆی ئاماده بكات.
سیروان محەممەد ده‌شڵێت: "هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و باشتربوونی كه‌رتی تایبه‌تدا هه‌نگاو ده‌نێت، له راپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانان و ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تا پێش ساڵی 2021 رێژه‌ی بوونی كاركه‌ر له كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت نزیكبوون له یه‌كتر".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، رێژه‌ی كاركه‌ر له كه‌رتی گشتی له 2021 به رێژه‌ی 38 له‌سه‌د دابه‌زیووه، ئه‌وه‌ی دیكه (كه‌رتی تایبه‌ت) بۆ 62 له‌سه‌د زیادیكردووه، كه كاریگه‌ری بۆسه‌ر رێژه‌ی بێكاری ده‌بێت و بازاڕی كاری پێوه رێكده‌خرێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ئێمه توانیومانه له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان په‌یوه‌ندی باشمان هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر قه‌رز و به‌خشینێك بگاته، پشكی هه‌رێمیشی تێدابێ.