ئانچیلۆتی و ریال مەدرید دەستیان بەسەر هەموو شتێك‌دا گرت

كارلۆ ئانچیلۆتی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید گه‌یشته بردنه‌وه‌ی ژماره 42 له مێژووی چامپیۆنزلیگ و بووه یه‌كه‌مین راھێنه‌ری شاهانه‌كان له مێژووی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه زۆرترین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كه ئانچیلۆتی له مێژووی چامپیۆنزلیگ زۆرترین جار وه‌كو راهێنه‌ر بووه‌ته پاڵه‌وان و زۆرترین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه.
بردنه‌وه‌كه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر یۆنیه‌ن به‌رلینی ئه‌ڵمانی له دوایين یاریی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ ته‌نیا بردنه‌وه‌یه‌كی ئاسایی نه‌بوو، جگه له‌وه‌ی یانه‌كه بۆ سێیه‌مین جار له 9 وه‌شانی رابردوو سه‌رجه‌م یارییه‌كانی كۆمه‌له‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگ برده‌وه، كارلۆ ئانچیلۆتیش چووه ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و راهێنه‌رانه‌ی زۆرترین سه‌ركه‌وتنیان بۆ ریال مه‌درید له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه به‌ده‌ستهێناوه.
كارلۆ ئانچیلۆتی پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگی 2014 و 2022 له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له دوو سه‌رده‌می جیاواز سه‌رپه‌رشتی یانه‌كه‌ی كردووه و له‌گه‌ڵ شاهانه‌كان گه‌یشته سه‌ركه‌وتنی ژمار 42 له‌گه‌ڵ یانه‌كه و بووه یه‌كه‌مین راهێنه‌ر له مێژووی مێرینگێ ئه‌وه‌نده سه‌ركه‌وتنه‌ی بۆ به‌ده‌ست بهێنێت.
ئانچیلۆتی له یاریی رابردوو به‌رامبه‌ر یونیەن بەرلین ژماره‌ی میگێل مۆنیۆزی راهێنه‌ری پێشووتری ریال مه‌دریدی یه‌كسان كرده‌وه و له‌م یارییه‌ش ژماره‌كه‌ی شكاند و 42 سه‌ركه‌وتنی له چامپیۆنزلیگ بۆ ریال مه‌درید به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ئانچیلۆتی به 56 یاریی ئه‌وه‌نده سه‌ركه‌وتنه‌ی تۆمار كردووه له‌كاتێكدا میگێل مۆنیۆز پێویستی به 70 یاریی بوو بۆ ئه‌وه‌ی بگات به 41 بردنه‌وه له دوای ئه‌وانیش ڤێسێنتی دێل بۆسكی و زینه‌دین زیدان دێن.
كارلۆ ئانچیلۆتی له‌و 42 سه‌ركه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید زۆرترین سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول به‌ده‌ستهێناوه كه شاهانه‌كان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی كارلیتۆ 5 یارییان له لیڤه‌رپوول بردووه‌ته‌وه.
ئانچیلۆتی به‌كۆی گشتی چوار جار وه‌كو راهێنه‌ر بووه‌ته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ دوو جار له‌گه‌ڵ ئه‌یسی میلان و دوو جاریش له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید،
ئانچیلۆتی له مێژووی چامپیۆنزلیگ سه‌رپه‌رشتی زۆرترین یاریی و زۆرترین سه‌ركه‌وتنی كرده‌وه و 197 یاریی چامپیۆنزلیگ 113 بردنه‌وه و 43 به‌رامبه‌ربوون و 41 دۆڕانی تۆمار كردووه و به گه‌یشتنی ریال مه‌درید به قۆناخی شازده‌ی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ش ژماره‌كان روو له زیادبوون ده‌كه‌ن.