ئه‌ڵمانیا له‌پێناو هاندانی به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و گونجانی كۆمه‌ڵگه راهێنان به زانایانی ئیسلامی ناوخۆیی ده‌كات

K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رایده‌گه‌یه‌نێت وەرگرتنی ئەو پێشنوێژ و گوتاربێژانه راده‌گرێت کە لە تورکیاوە ره‌وانه ده‌كرێن، لەبری ئەوە راهێنان بە زانایانی ئایینی موسڵمانی ناوخۆیی ده‌كات وەک هەوڵێک بۆ هاندانی به‌یه‌كه‌وه‌گونجان و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 14ـی كانوونی یه‌كه‌می 2013) وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ یه‌كێتی ئیسلامی تورکیا بۆ کاروباری ئایینی (دیتیب) رێککەوتن کراوە بۆ ئەوەی وردە وردە دەستبەرداری پێشه‌وا و گوتاربێژه بیانییەکان ببن و ساڵانە 100 زانای ئایینی موسڵمان لە ئەڵمانیا رابهێنن بۆ ئەوەی جێگەیان بگرنەوە.
رێکخراوی یه‌كێتی ئیسلامی تورکیا بۆ کاروباری ئایینی (دیتیب) یەکێکە لە گەورەترین رێکخراوە ئیسلامییەکانی ئەڵمانیا، نزیکەی 900 مزگەوتی ئه‌و وڵاتەکە بەڕێوەدەبات. رەخنەگران ئەو رێکخراوە کە سەر بە دەستەی کاروباری ئایینییه لە ئەنقەرە به‌وه تۆمەتبار دەکەن كه کار بۆ حکومەتی تورکیا دەکات.
له‌لای خۆیه‌وه نانسی وایزەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ئەو رێککەوتنەی بە هەنگاوێکی گرنگ زانی "بۆ یەکگرتن و بەشداریکردنی پێکهاتە موسڵمانەکان لە ئەڵمانیا". جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئه‌ڵمانیا پێویستی به سه‌ركرده ئایینییه‌كان كه به زمانی ئه‌ڵمانیا قسه ده‌كه‌ن و وڵاته‌كه ده‌ناسن و پابه‌ندی به‌هاكانی ئه‌و وڵاته‌ن.
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه كه ده‌یانه‌وێت زانایانی ئایینی به‌شداری له گفتوگۆی نێوان ئایینه‌كان بكه‌ن و پرسه ئیمانییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانی بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی كۆنگره‌ی ئیسلامی ئه‌ڵمانی (دی ئای كێی) نزیكه‌ی پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار موسڵمان له ئه‌ڵمانیا ده‌ژین كه ده‌كاته نزیكه‌ی 6.6%ـی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته و هاوكات 2500 مزگه‌وتیشی هه‌یه.