فڕۆكه‌یه‌كی بار هه‌ڵگر له‌سه‌ر رێگای هاتوچوو ده‌نیشێته‌وه
K24 – هه‌وڵیر
فرۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵكر له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی ئیتاڵیا له كاتی هه‌وڵدان بۆ نیشتنه‌وه، كۆنترۆڵی له‌ده‌ست ده‌دات و له سه‌ر رێگه‌یه‌كی هاتووچۆ ده‌نیشێته‌وه.
فڕۆكه‌ی له جۆری بۆئینگ 737 له پاریسه‌وه هاتبوو و ویستی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئۆریۆ ئال سێریۆ له بێرگامۆی ئیتاڵیا بنیشێته‌ه‌وه. هه‌ر سێ سه‌رنشینه‌كانی به سه‌لامه‌تی رزگاریان بووه.