خوێندنی باڵا: تاقیکردنەوەی خوێندکاران دوادەخرێت

K24 - هەولێر

وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند، لە پێناو بەشدارى کردن لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان، لە رۆژانی 17 و 18 کانوونی یەکەمی 2023، بڕیاری دواخستنی تاقیکردنەوەکانی قوتابیان و خوێندکاران درا.

ئەمڕۆ شەممە، 16ـی کانوونی یەکەمی 2023، ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە راگەیەنراوێکدا گوتی: لە پێناو بەشدارى کردن لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان، بڕیاری دواخستنى تاقیکـردنەوەکانی رۆژانى 17 و 18 کانوونی یەکەمی 2023 درا، دەشڵێت: لە رۆژانى دواتر قەرەبوو بۆ قوتابییان و خوێندکارانی دانیشتوى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.

راشیگەیاند، لەو دوو رۆژەى کە ئاماژەى پێکراوە، سەرجەم ئەو مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابی و خوێندکارانەی کە دەنگیان دەکەوێتە ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم بە نەهاتوو هەژمار ناکرێن.

Fly Erbil Advertisment