عێراق لە هەشت مانگدا بە بەهای 6 ملیار دۆلار کاڵای لە ئێرانەوە هاوردە کردووە

K24 - هەولێر
بەڕێوەبەری گومرگی ئێران دەڵێت، لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا بە بەهای شەش ملیار دۆلار کاڵایان هەناردەی عێراق کردووە.
محەمەد رەزوانی فەر، بەڕێوەبەری گومرگی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا؛ ئێران بە بەهای زیاتر لە 18 ملیار دۆلار کاڵای بۆ 15 وڵاتی دراوسێی ھەناردە كردووە.
بەڕێوەبەری گومرگی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، لەو بڕە پارەیە، بە بەهای شەش ملیار دۆلار کاڵا لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا ھەناردەی عێراق كراوە.
وەکو ئەوەی محەمەد رەزوانی فەر ئاماژەی پێ دا، "لەسەر بنەمای ساڵانە، هەناردەکردن بۆ وڵاتانی دراوسێ لەسەدا 9 گەشەی تۆمارکردووە".