سبەی دادگا بڕیاری كۆتایی لەسەر پرۆژەكەی فلۆرێنتینۆ پێرێز دەدات
رۆژی پێنجشه‌ممه دادگای ئه‌وروپا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی ئه‌نجامدان یانیش نه‌دانی سووپه‌رلیگ ده‌دات كه‌پێش دوو ساڵ به سه‌ركردایه‌تی فلۆرێنتینۆ پێرێز پرۆژه‌كه راگه‌یاندرا و له كۆی 12 یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا ئێستا ته‌نیا ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له‌نێو سووپه‌رلیگ ماون.
رۆژی پێنجشه‌ممه بۆ تۆپی پێی جیهان رۆژێكی مێژوویی ده‌بێت, دادگای ئه‌وروپی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر پاڵه‌وانییه‌تی سووپه‌رلیگ ده‌دات.
هێشتا سووپه‌رلیگ به سه‌ركردایه‌تی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید ئامانجییه‌تی پاڵه‌وانییه‌تییه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا بونیاد بنێت و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش بڕیاری كۆتایی ده‌درێت.
دوو ساڵ پێش ئێستا و له ساڵی 2021، دوازدە یانه‌ی ئه‌ورووپا پرۆژه‌ی سووپهرلیگیان راگه‌یاند به‌و نیازه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی به‌هێز دروست بكرێت و ساڵانه یانه به‌هێزه‌كانی ئه‌ورووپا رووبه‌رووی یه‌كتری ببنه‌وه و زۆترین یاریی له‌نێوان یانه گه‌وره‌كان بكرێت، به‌ڵام هه‌ر زوو ناڕه‌زایی هانده‌ران و رێگریكردنی چه‌ندین فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا و فیدراسیۆنی یانه‌كانی ئه‌وروپا ناسراو به ئی سی ئه‌ی پرۆژه‌كه‌ی دواخست و نه‌یانهێشت هیچ به‌رهه‌مێكی هه‌بێت، ته‌نانه‌ت 48 كاتژمێر دوای راگه‌یاندنی به‌هۆی ئه‌و فشارانه یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد، ئارسێناڵ، مانچێسته‌ر سیتی، چێڵسی، لیڤه‌رپوول و تۆتێنهام كشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپاش رایگه‌یاند هه‌ر یانه‌یه‌كی ئه‌وروپا به‌شداریی له سووپه‌رلیگ بكات ئه‌وا له پاڵه‌وانییه‌تییه ئه‌وروپییه‌كان به‌تایبه‌تی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ دووریده‌خه‌نه‌وه.
دوای دوو ساڵ هێشتا سێ یانه گه‌وره‌كه‌ی جیهان ریال مه‌درید، بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس ده‌ستیان به‌و خه‌ونی سووپهرلیگهوه گرت، به‌ڵام دواتر له مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵ یۆڤێنتۆس له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی یۆفا و سزادانی ئاندریا ئانێلی سه‌رۆكی پێشووی یانه‌كه و لێبڕینی خاڵ و سزادانی یۆڤێنتۆس له بابه‌تی شاردنه‌وه‌ی بڕی مووچه‌ی یاریزانه‌كان كشایه‌وه و ریال و بارسا به‌ته‌نیا مانه‌وه.
له رۆژی 11ـی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵیش فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی پرۆژه‌ی سووپه‌رلیگ رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی سووپه‌رلیگ سور نه‌بن ئه‌وا تۆپی پێ ده‌مرێت و هه‌ر به داخراوی ده‌مێنێته‌وه كه پێشتریش پێرێز رایگه‌یاندبوو هاوشێوه‌ی یاریی تێنس ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاوا به‌رده‌وام بین ئه‌وا له بری ئه‌وه‌ی ساڵانه چه‌ندین جار نادال و جۆكۆڤیچ و فیدرێر رووبه‌رووی یه‌كتری ببنه‌وه ئه‌وا هاوشێوه‌ی لیڤه‌رپوول و ریال مه‌درید كه دوو یانه‌ی دێرینی ئه‌وروپان له ماوه‌ی 100 ساڵی رابردوو ته‌نیا 11 یاریی رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش زیانێكی گه‌وره به تۆپی پێ و چێژی هانده‌ران له‌و یارییه گه‌ورانه ده‌دات.