چاندن و به‌رهه‌مهێنانی دومبه‌ڵانی ره‌ش بووه‌ته شاده‌ماری ئابووری ناوچه‌یه‌كی ئیسپانیا

K24 - هەولێر
ته‌پۆلكه و به‌رزاییه‌كانی ئاواییه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ئیسپانیا به‌ر له سی ساڵ، ناوچه‌یه‌كی به گیا و به‌رد داپۆشرابوو، به‌ڵام ئێستا بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی و شاده‌ماری ئابووری خه‌ڵكه‌كه.
خۆسێ سۆریانۆی ته‌مه‌ن 38 ساڵ كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه، باس له‌وه ده‌كات به‌ر له 30 ساڵ كاتێك منداڵ بوو، شاهێدی بینینی ته‌پۆلكه و به‌رزاییه‌كانی ساریۆنی ئاواییه‌كه‌یان بووه كه ته‌نیا به به‌رد و گیای سروشتی رووپێش بوو، به‌ڵام ئێستا بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی و شاده‌ماری ئابووری خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
سۆریانۆ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، چاندن و په‌روه‌رده‌كردنی "دومبه‌ڵانی ره‌ش" له گونده‌كه‌یان كه ده‌كه‌وێته نێوان ڤالانسیا و سهرهگۆزه بووه‌ته لایه‌نێكی سه‌ره‌كی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و ئابوورییه‌كی پشتپێبهسترا و به‌شێوه‌یه‌ك وه‌ك شاده‌ماری ئابووری خه‌ڵكه‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت.
سۆریانۆ گوتوویه‌تی، دانیشتووانی گونده‌كه‌یان كه نزیكه‌ی 1200 كه‌س ده‌بێت، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه چاندنی داری سندیانی سه‌وز ده‌چێنن كه رێژه‌یه‌كی زۆر دومبه‌ڵانی ره‌ش ده‌گرێت و به‌رهه‌م ده‌هێنێت. ده‌شڵێت له ناوچه‌كه‌یان دومبه‌ڵان بووه‌ته هه‌موو شتێك و ستایلی ژیانیان.
له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا، ئیسپانیا بووه‌ته به‌رهه‌مهێنه‌ری یه‌كه‌می دومبه‌ڵانی ره‌ش، كه نرخی كیلۆیه‌ك ده‌گاته نزیكه‌ی هه‌زار و 500 یۆرۆ، كه ئه‌مه‌ش داهاتێكی زۆر بۆ جووتیارانی ئیسپانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و هانیان ده‌دات بۆ به‌رهه‌مهێنانی زیاتر.
دانیال بریتۆ، سه‌رۆكی هاوبه‌ندی جووتیارانی دومبه‌ڵان له هه‌رێمی تیرۆیل له ناوچه‌ی ساریۆنی ئیسپانیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، ناوچه‌كه‌یان به‌هۆی بهردهڵانییهوه له بنه‌ڕه‌تدا له رووی به‌ربوومه‌وه هه‌ژاره، به‌ڵام دومبه‌ڵان قه‌ره‌بووی هه‌موو شتێكی بۆ كردوونه‌ته‌وه و توانیویه‌تی ناوچه‌كه‌یان بكاته ناوچه‌یه‌كی ئابووری به‌هێز.