گۆڕستانێكی به كۆمهڵی داعش دهدۆزرێتهوه
هێندهی نهماوه ویلایهتی ئهنباری داعش كۆتایی پێبێت
K24 - ههولێر:
ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی پارێزگای ئەنبار نزیک بوونەتەوە, فە رماندە سەربازییەکانی سوپای عێراق بۆ کوردستان ٢٤ دەڵێن: "تەنھا چەند کاتژمێرێکمان ماوە تاکۆتایی بە ویلایەتی داعش بھێنین لە پارێزگای ئەنبار".
بۆ ئەو مەبەستەش دەستییان بە ئۆپەراسیۆنێکی فراوان کردووە, لە جەزیرەی خالدییە کە دوایین پێگەی داعشە لەو پارێزگایە. ھەر لەو ئۆپەراسیۆنەدا گۆڕستانێکی داعش دۆزرایەوە کە تەرمی سەد چەکداری ئەو گرووپەی تێدایە.