4 یاریزانی كورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كران

رازی شنێشل راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق 4 یاریزانی كوردی بانگهێشتی هەڵبژاردەكەی كرد، یانەی دهۆك لە بانگهێشتكردنی یاریزانان پشكی شێری بەركەوتووە و 3 نوێنەری لە پێكهاتەكەدا دەبێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، لیستێكی 30 یاریزانی بۆ ریزەكانی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق بڵاوكرایەوە لە نێویاندا سەرلەنوێ هەڵۆ فایەق بەرگریكاری یانەی هەولێر بانگهێشتكراوەتەوە، هاوكات لە یانەی دهۆكیش سێ یاریزانی كورد بانگهێشتكراوە كە پێكهاتوون لە سیابەند عەگیدی هێرشبەر و ئاكۆ عوزێری ناوەراستكار لەگەڵ عەبدولڕەحمان زەید.
لە نێو لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكان بانگهێشتی ئەحمەد مەكنزی یاریزانی یانەی هەولێر و مونتەزیر عەبدولئەمیر یاریزانی یانەی زاخۆ دەبینرێن.
ئەم یاریزانانەی بانگهێشتكراوە پێویستە مانگی داهاتوو لە بەسرە بەشداریی لە كەمپی مەشق و راهێنانەكان بكەن و ئامادەكاری بكەن بۆ جامی ئاسیا كە بڕیارە لە قەتەر بەڕێوەبچێت.
.jpg)
