ههوڵهكان بۆ یهكگرتنهوهی حزبه ئیسلامییهكان بهردهوامن
كۆمهڵ: له داهاتوودا پرۆژهیهك ئاماده دهكهین
K24 - ههولێر:
سێ لایەنە ئیسلامییەکە هەوڵەکانیان چڕدەکەنەوە بۆ یەکگرتن و بریاریشە لە پەرلەمان لیستی هاوبەش پێکبهێنن, سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو رایدەگەیەنێت، نزیکبوونەوەی لایەنە ئیسلامییەکان بۆ رێکخستنی نێو ماڵی کوردە.
ئەنجوومەنی سەکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامیش دەڵێت: "پرۆژەی نووسراو نییە بۆ یەکگرتن, لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆمەڵ پرۆژەیەك بۆ ئەم مەبەستە ئامادە دەکات".
سێ حزبە ئیسلامییەکە گفتوگۆکانیان بۆ یەکگرتنن بەردەوامە ئەو سێ حزبە قۆناغ بە قۆناغ کار بۆ یەکگرتن دەکەن، سەڵاحەددین بەهائەدین یەکگرتنی سێ حزبە ئیسلامییەكه بە هەنگاوێك لە پرۆسەی چاکسازی لە کوردستان و یەکریزی نێو ماڵی کورد دەزانێت.
یەکگرتوو و کۆمەڵ و بزووتنەوە سەرەتا کار بۆ دروستکردنی هاوپەیمانیەتى ئیسلامی دەکەن، دواتریش لە فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان یەکدەگرن و بۆ هەڵبژاردنی داهاتووش, هەوڵ دەدەن بە یەك لیست بەشداری هەڵبژاردن بکەن و دواتریش نزیکببنەوە بۆ یەکگرتن و یەکخستنی هەڵوێستە سیاسییەکانیيان.