جبوورى سهرۆكايهتى كۆبوونهوهى داهاتووى پهرلهمان ناكات
ئاماژە بە سەرکردایەتی کردنی یەکێک لە جێگرەکان دەکات.
K24 – ههولێر:
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق، جەخت لەسەر سەرۆکایەتی نەکردنی سەلیم جبوری، بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکاتەوە و ئاماژە بە سەرکردایەتی کردنی یەکێک لە جێگرەکان دەکات.
جبوریش جەخت لەسەر لێکۆڵینەوەو دادگایی کردنی خالید عوبەیدی دەکاتەوە.
پەرلەمانتار عەلی عەلاق، دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران، بەسەرۆكایەتی یەكێك لە جێگرانی سەرۆكی ئەنجوومەن بەڕێوەدەچێت".
پەرلەمانتاری سەربە كوتلەی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا، عەلی عەلاق رایگەیاند، دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران كە رۆژی سێشەممە بەڕێوەدهچێت، لەلایەن یەكێك لە جێگرانی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە سەرۆكایەتی دەكرێت.
عەلاق وتی: "بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، دانیشتنی رۆژی سێشەممەی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران، جێگری یەكەم یان جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران سەرۆكایەتی دەكات".
ناوبراو وتیشی: " ئەگەر جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، هومام حەموودی ئامادە بێت، ئەوا سەرۆكایەتی دانیشتنەكە دەكات و لە كاتی ئامادەنەبوونشی ئەوا جێگری دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئارام شێخ محەممەد سەرۆكایەتی دانیشتنەكە دەكات".