"گوله‌ن هۆكارى راگرتنى پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى پرسى كورد بووه"
دوای شكستپێھێنانی ھەوڵی كودەتاكەی توركیا، دەگوترێت ئەوانەی دەبوونە بەربەست لەبەردەم چارەسەركردنی كێشەی كورد ئاشكرابوونە.
K24 – هه‌ولێر:
دوای شكستپێھێنانی ھەوڵی كودەتاكەی توركیا، دەگوترێت ئەوانەی دەبوونە بەربەست لەبەردەم چارەسەركردنی كێشەی كورد ئاشكرابوونە.
دوای ماوەیەك شەڕ و ئاڵۆزی و كۆتاییھێنان بە پرۆسەی ئاشتی، ئێستا دەگوترێت كۆمه‌ڵه‌ى گولەن لە پشت كۆتاییھێنان بەو پرۆسەیە بووە و ئەوانیش نەیانھێشتووە ھەنگاوی ئەرێنی بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد بگیرێتەبەر.
له 15ى ته‌مموزى رابردوو ژماره‌يه‌ك له فه‌رمانده‌كانى سوپاى توركيا كوده‌تايه‌كى شكستخواردوويان ئه‌نجامدا.
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا فه‌تحوڵڵا گوله‌نى رابه‌رى كۆمه‌ڵه‌ى خزمه‌ت به پيلاندانهرى كوده‌تاكه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.