وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەو قوتابیانە ئاگادار دەکاتەوە کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن

وەزارەتی خوێندنی باڵا
وەزارەتی خوێندنی باڵا

K24 - هەولێر

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاراستەى ئەو قوتابى و خوێندکارانەی کرد کە لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن و دەیانەوێت پشووی سەری ساڵ لەگەڵ خانەوادەکانیان بەسەر بەرن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىدا هاتووە، لەسەر راسپاردەى د.ئارام محەممەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن دەتوانن پشووەکانی سەری ساڵ لەگەڵ خانەوادەکانیان بەسەربەرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم ئەو قوتابى و خوێندکارانەى بە مەبەستى درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەى وڵاتن، دەتوانن لە رۆژانی (25-12-2023 تاوەکو 2-1-2024) بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان و پشووى سەری ساڵ لەگەڵ خانەوادەکانیان بەسەرببەن، هەروەها ئەو ماوەیەیان بە بچڕان بۆ هەژمار ناکرێت.

Fly Erbil Advertisment