شتانمايهر: به تهلهفۆن چارهسهرى كێشهكانمان لهگهڵ توركيا ناكرێت
فرانک ڤاڵتەر شتانمایەر وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، حکوومەتی ئەڵمانیا ھەوڵدەدات لە رێگەی دانووستانەوە کێشەکانی لەگەڵ تورکیا چارەسەر بکات و پەیوەندییەکانی نێوان بەرلین و ئەنقەرە ئاسایی بکەنەوە.
K24 – ههولێر:
فرانک ڤاڵتەر شتانمایەر وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، حکوومەتی ئەڵمانیا ھەوڵدەدات لە رێگەی دانووستانەوە کێشەکانی لەگەڵ تورکیا چارەسەر بکات و پەیوەندییەکانی نێوان بەرلین و ئەنقەرە ئاسایی بکەنەوە.
شتانمايهر گوتى: "ئێمە لای خۆمانەوە ھەوڵدەدەن کە ناکۆکییەکان لەگەڵ تورکیا لەرێگای دیالۆگەوە چارەسەر بکەین و ئەو دیالۆگەش بە تەلەفۆن ناکرێت، بەڵکو لەرێگای دانووستانی راستەوخۆوە ئەنجام دەدرێت، سەرەڕای ئەوەی کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەم بارودۆخەی ئێستا ئاسان نابێت، بەڵام ئێمە ھەوڵدەدەین کە پەیوەندییەکان ئاسایی بکەینەوە".