سەندیکای کرێکاران: ئەمساڵ زیاتر لە 40 کرێکار گیانیان لەدەستداوە

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

بەگوێرەی ئاماری سەندیکای کرێکاران، بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی خۆپارێزی و پابەندنەبوونی کرێکارەکان لە کاتی کارکردن، ئەمساڵ زیاتر لە 40 کرێکار لە هەرێمی کوردستان لەکاتی کارکردن گیانیان لەدەستداوە.

هەنگاو عەبدوڵڵا، سەرۆکی یەکێتیی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە ئەمساڵدا زیاتر لە40 کرێکار، بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی خۆپارێزی و پابەندنەبوونی لەکاتی کارکردن گیانیان لەدەستداوە، رێژەی قوربانیان، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرز بووەتەوە".

پەیوەست بەو بابەتە، هەڵوێست میرانی پارێزەر دەڵێت: "کابینەی نۆیەم هەوڵی باشترکردنی ژیانی کرێکارانی داوە، بەڵام ئەو یاسایەی هەموارکرابووەوە بۆ بەرژەوەندی کرێکاران دادگای فیدراڵی هەڵیوەشاندوە، یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی ژمارە 39ـی ساڵی 1971 و هەموارکراو بە ژمارە 4ـی ساڵی 2012، دوای ئەوە لە ساڵی 2022 لە پەرلەمان هەوڵدرا بۆ پڕۆژەیاسایەک بۆ کرێکاران، لە ساڵی 2023 بوو بە یاسا، بەڵام لەلایەن بەغداوە هەڵوەشێنرایەوە".

 گوتیشی: "تائێستا یاسایەکی باشمان نییە بۆ ئەوەی مافی کرێکارەکان وەربگرین، بۆ هەر حاڵەتێک کە روودەدات، ئەوەی هەیە یاسای ژمارە 70 ساڵی 1987ـە، کە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستن لە ئێستادا کاریپێدەکەن، ئەو یاسایەش بۆ ئەم سەردەمە وەک پێویست نییە و ناگونجێت".

ئا: لاڤین عومەر

Fly Erbil Advertisment