ئه‌ندامێكی كۆنگرێس: سیاسه‌تی هیلاری درێژه‌پێده‌ری سیاسه‌تی ئۆباما ده‌بێت

هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه‌ بووه‌ خۆی به‌هێزبوونی داعش

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/aeb1259f-2ba2-4ff5-b113-26ac3acf8fda/Congressman%20K24.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

تێد یۆهۆو، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان 24  لە واشنتنەوە رایگەیاند سیاسەتی دۆناڵد تڕەمپ و هیللەری کلینتن بۆ بەڕەنگاربوونەوەی داعش زۆر جیاوازە و پێیوایە کە سیاسەتی کلینتن درێژەپێدەری سیاسەتی ئۆباما دەبێت کە هەر ئەو سیاسەتە بووە هۆی بەهێزکردنی داعش لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەشڵێ تڕەمپ جدیتر دەبێت لە بەڕەنگاربوونەوەی داعش.

ئه‌و كۆنگرێسمانه‌ گوتی: "بێگومان جیاوازییەکی زۆر لە نێوان سیاسەتی دەرەوەی دۆناڵد تڕەمپ و هیلەری کلینتن هەیە. سیاسەتی کلینتن درێژکراوەی سیاسەتی باراک ئۆباما دەبێت و پێموایە هەر ئەو سیاسەتەش بوو کە بووە هۆی بەهێزکردنی داعش لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕست".

هه‌روه‌ها گوتی: "پێموایە کە ترەمپ ئەگەر ببێتە سەرۆی داهاتووی ئەمریکا، ستراتیژییەتێکی جیدیتری دەبێت بۆ بەڕەنگاربوونەوەی هەڕەشەی داعش رزگارکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەمەترسی داعش".