نرخی ئینتەرنێت لە ئێران زیاد کرا

لە ئێران نرخی ئینتەرنێت زیاتر لە سەدا 30 گران بووە
لە ئێران نرخی ئینتەرنێت زیاتر لە سەدا 30 گران بووە

K24 - هەولێر

نرخی ئینتەرنێت لە ئێران زیاتر لە سەدا 30 زیاد کراوە بەو مەرجەی کواڵێتییەکەی باشتر بکرێت.

ئاژانسەکانی تەسنیم و فارس ڕایانگەیاند، نرخی ئێنتەرنێت لە ئێران سەدا 34 زیاد کراوە و ڕێکخراوی ڕێکخستنی ڕێساکانی گواستنەوە و گەیاندنی ئەو وڵاتەش بە بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێک زیادکردنی نرخی ئینتەرنێتی بە ڕێژەی سەدا 30 پشتڕاستکردەوە.

ئەو دوو ئاژانسە ئێرانییە، ئاماژەشیان بەوە داوە، زیادکردنی نرخی ئێنتەرنێت بە مەرجی باشترکردنی کواڵێتیی تۆڕەکانی ئینتەرنێت پەسند کراوە.

ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی سنووردارترین یاسایان بۆ دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت هەیە و بەشێکی زۆری ماڵپەڕەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەپڵیکەیشنەکانی پەیوەندی لەو وڵاتەدا داخراون و حکومەت هەوڵ دەدات ئینتەرنێتی نیشتمانیی وەکو وڵاتی چین بەکار بهێنێت.

Fly Erbil Advertisment