داهاتی سعوودیە لە هەناردەکردنی خورما زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلارە

K24 - هەولێر

سعوودیە هەوڵدەدات بەردەوام بێت لە پێشەنگایەتی دابینکردنی خورما بۆ بازاڕە جیهانییەکان، لە رێگەی ستراتیژییەکی نیشتمانییەوە، لە کاتێکدا خۆی یەکەم هەناردەکاری خورمایە لە ئاستی جیهانیدا.

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی نیشتمانی سعوودیە بۆ دارخورما و خورما، داهاتی هەناردەکردنی خورمای سعوودیە نزیکەی 1.280 ملیار ریاڵی سعوودی بووە کە دەکاتە (341 ملیۆن دۆلار)، هەروەها زیاتر لە 36 ملیۆن دارخورمای هەیە کە قەبارەی بەرهەمهێنانی ساڵانەی نزیکەی 1.6 ملیار تۆن، کە هەناردەی 116 وڵات دەکات.

ئەم ئامارانە لە ژێر چاودێری وەزیری ژینگە و ئاو و کشتوکاڵدا ئاشکرا کراون، کە بەشدارییان زیاتر لە 100 دانیشتنی زانستی کردووە.

لە پێناو بەرزکردنەوەی كەرتی خورما لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، سعوودیە پێشانگایەكی لەژێر دروشمی "جیهانی خورما" لەسەر رووبەرێكی 21 هەزار مەتر چوارگۆشە کردەوە، كە 10 رۆژ دەخایەنێت، هەروەها پێشوازی لە 93 هەزار سەردانیکەر زیاتر دەکات، بەشداری زیاتر لە 160 پێشانگای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەشداری تێدا دەکەن، هەروەها 120 چێشتلێنەر لە ولاتانی جیاواز بەشدارن بۆ چێشتلێنان کە خورما بەشێک یان خواردنێکی سەرەکییە.

لەناو چالاکییەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی خورما زیاتر لە 25 رێککەوتنی هاوکاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، و ڕاگەیاندنی وەبەرهێنانەکان بۆ دامەزراندنی کارگەیەکی بەرهەمهێنان بە بەهای 200 ملیۆن ریاڵ (53.3 ملیۆن دۆلار) و ناوەندێکی خزمەتگوزاری بە بەهای 70 ملیۆن ریاڵ، 18.6 ملیۆن دۆلار دۆلار، هەروەها 21 کۆمپانیا بۆ فرۆشتنی خورما و پێکهاتەکانی گرێبەستییان واژۆ کرد.

ناوەندی نیشتمانی بۆ دارخورما و خورما لە راپۆرتێکدا پشتڕاستیکردەوە کە پێشانگاکە جۆراوجۆرییەکی بەرفراوانی هەبووە کە رەسەنایەتی دارخورما و خورماکان بە شێوەیەکی گەورە لە ناوچەکانی سعوودیە دەکات، هەروەها فرەکردنی داهات نیشان دەدات.