رۆژنامەنووسان پێویستە پێنج فیلم ببینن

فیلمی زۆدیاک
فیلمی زۆدیاک

K24 – هەولێر :

ئەرکی رۆژنامەنووسان لە تەنها گواستنەوەی هەواڵدا کۆتایی نایەت، بەڵکو پێویستە بەردەوام بن لە فێربوون و شارەزایی دروستکردن لە کلتوور و کۆمەڵگە جیاوازەکان، فیلم دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی بیرکردنەوە و خەیاڵکردنی رەخنەییانەی رۆژنامەنووس.

رۆژنامەنووسی سەرکەوتوو لە کارەکەی، ئەو رۆژنامەنووسەیە کە بەردەوامە لە فێربوون و وەرگرتنی زانیاریی نوێ، بەردەوام بە رێگەی جیاواز دەگەڕێت بۆ کورتکردنەوەی زانیاریی و راستیەکان، بە شارەزایی و لێهاتوویی، فیلم هاوکاریی زۆری رۆژنامەنووس دەکات لە کارەکەیدا، وای لێدەکات دووچاری هەڵەی رۆژنامەوانی نەبتەوە لە کاتی رووماڵکردنی بابەتێک، رۆژنامەنووسان دەتوانن سوود لەو فیلمانە وەرگرن بۆ ئەوەی بەرچاویان روون بێت بەرلەوەی بکەونە هەڵەوە.

 تۆڕی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوە دەکات، پێویستە رۆژنامەنووسان سەیری ئەو فیلمانە بکەن کە تایبەتن بە کار و ئەرکی رۆژنامەنووسی، ئەوانیش فیلمی All the President's Men کە ساڵی 1976 بەرهەمهاتووە و، باس لە رووداوێکی راستەقینە دەکات کە رووداوی ئابڕووبەرانەی(ووتەرگێت) بوو لە ساڵانی حەفتاکان، ئەو فیلمە باس لە هەوڵی دوو رۆژنامەنووس کارل بیرنستاین و بۆب وۆدوارد دەکات لە رۆژنامەی واشنتن پۆست، بۆ ئاشکرا کردنی راستییەکان و لێکۆڵینەوەکردن لە زانیارییەکان.

بەدوای ئەویش، ئاماژە بەوە رێکخراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، رۆژنامەنووسان پێویستە فیلمی Zodiac ببینن کە ساڵی 2007 دەیڤد فینشەر کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، فیلمەکە باس لە چیرۆکی راستەقینەی بکوژێک دەکات بەناوی Zodiac  لە ناوچەیەکی ترسناکی سان فرانسیسکۆلە کۆتاییەکانی شەستەکان و سەرەتای حەفتاکان، فیلمەکە تیشکی خستۆتە سەر هەوڵی لێکۆڵەران و رۆژنامەنووسان دەکات بۆ چاودێریکردنی بکوژە نادیارەکە، هاوکات ئەو شوێنەوارەی پرسەی بکوژە نادیارەکە دەیخاتە سەر ژیانی تایبەتیی و کەسییان.

بۆ ئەو رۆژنامەنووسانەی کاری بەكگە فیلم دەکەن، پێویستە سەیری فیلمی Spotlight بکەن دراما فیلمێکە و ساڵی 2015 بەرهەمهاتووە، فیلمەکە چیرۆکی چەند رۆژنامەنووسێکە لە رۆژنامەی The Boston Globe، کە سەرنووسەرەکەیان مارتی بارون رایاندەسپێرێت بۆ لێکۆڵینەوەکردن لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ جۆن جیوجهان، لەنێوان رۆژنامەنووسان مایکڵ رێزندس و مات کارول ساشا فیفەر، دیمانە لەگەڵ ئەو قوربانیانەی دەکەن کە دەستدرێژیان کراوەتە سەر، هەوڵدەدەن چەند بەڵگەیەکی هەستیار ئاشکرا بکەن، رۆڵی رۆژنامەنووسەکان دەگۆڕێت بۆ پێشکەشکردنی بەڵگەیەک بۆ پەردەپۆشکردنی لایەنە بەرپرسەکان لە تێوەگڵانیان لە دەستدرێژیەکە، فیلمەکە لە دەرهێنانی تۆم ماکرسی – یە و چەندین خەڵاتی بەهۆی ئەو فیلمەوە بەدەستهێناوە.

هەروەها The post، کە درامایەکی مێژووییە و لە ساڵی 2017 بەهەمهاتووە، فیلمەکە باس لە ژیانی رۆژنامەنووس کاسرین گراهام و سەرنووسەری رۆژنامەی واشنتن پۆست بین برادلی دەکات، هاوکات باس لە رۆڵیان دەکات لە بڵاوکردنەوەی نووسراوە نهێنیەکانی پێنتاگۆن لە ساڵی 1971.

بۆ ئەو رۆژنامەنووسانەی گرنگی بە ژینگە و کەشوهەوا دەدەن، پێویستە سەیری فیلمی Shattered Glass بکەن کە ساڵی 2003 بیلی رای کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، فیلمەکە لەسەر رووداوە راستەقینەکان بەرهەمهاتووە و باس لە چیرۆکی رۆژنامەنووسێکی سەرەتایی بەناوی ستیڤن گلاس دەکات، کە گوتار لە گۆڤاری The New Republic بڵاو دەکاتەوە، دواتر تیمی نووسەرانی گۆڤارەکە دەزانن ئەو نووسینانەی ستیڤن دەیانووسی، ساختە و شێواندنی راستیەکانە.

 

Fly Erbil Advertisment