کوردێک ساڵانە بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار بەرهەمی کارگەکانی کوردستان دەباتە بازاڕەکانی بەریتانیا

بەشێک لەو بەرهەمانەی لەنێو کۆگاکەدان (وێنە: دیاری شێخە - کوردستان24)
بەشێک لەو بەرهەمانەی لەنێو کۆگاکەدان (وێنە: دیاری شێخە - کوردستان24)

K24 - هەولێر

بارزگانێکی کورد ساڵانە بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار بەرهەمی کارگە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بەسەر 750 مارکێتی وڵاتی بەریتانیادا دابەش دەکات.

سەروەت فاتیح جاف، بازرگانێکی کوردی دانیشتووی وڵاتی بەریتانیایە. ساڵانە بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار؛ کاڵا، شتومەک و بەرهەمی کشتوکاڵی و کارگە جۆراجۆرەکانی هەرێمی کوردستان بەسەر بازاڕەکانی بەریتانیادا دابەش دەکات.

ئەو بازرگانە کوردە بە کوردستان24ـی راگەیاند، "ساڵانە بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار بەرهەمی 10 کارگەی جۆراجۆری هەرێمی کوردستان و 100 کاڵا و شتومەکی جیاواز لە هەرێمی کوردستانەوە هاوردەی بەریتانیای دەکەم و لە کۆگایەکی شاری ویلڤەرهامتون دادەنێم. دواتر بەرهەمەکان بەسەر 40 شار و 750 مارکێتدا دابەش دەکەم".

سەروەت فاتیح جاف لە ئەڵقەی داهاتووی بەرنامەی بووژانەوەی کوردستان24 کە لەلایەن (دیاری شێخە)ـەوە پێشکەش دەکرێت، باس لە وردەکاریی کارەکەی، پلان و پڕۆژەکانی داهاتووی دەکات.

 

بەشێک لەو بەرهەمانەی لەنێو کارگەکەدان (وێنە: دیاری شێخە - کوردستان24)
بەشێک لەو بەرهەمانەی لەنێو کۆگاکەدان (وێنە: دیاری شێخە - کوردستان24)