یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی: له‌ ساڵی رابردوودا 1391 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بووه‌

جیابوونەوە
جیابوونەوە

K24 – هەولێر :

مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ئاماری ساڵی 2023 ی لێژنەکانی فەتوای لەبارەی حاڵەتەکانی لێک جیابوونەوەی خێزان و هاوسەران بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (3ی کانوونی یەکەمی 2023)، لێژنەکانی فەتوا لە هەرێمی کوردستان ئامارێکیان بڵاو کردەوە، تێیدا ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو کێشە خێزانیانەی وەک سکاڵا هاتۆتە لێژنەکەیان لە ماوەی ساڵی 2023 دا، گەیشتۆتە 2828 حاڵەت، ئەو کێشانەی نەگەیشتنە چارەسەرو بە جیابوونەوە کۆتاییهات،1391 حاڵەت بووە.

هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی لێژنەی فەتوا، وەڵامی 4291 پرسیاری شەرعیی هاووڵاتیانیان داوەتەوە، لەگەڵ ئەوەش چارەسەری 1122 کێشەی میرات و زەوی و زار و، 1079 کێشەی مامەڵە و بازرگانیی و کڕین و فرۆشتنیان چارەسەر کردووە.

یەکێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، لە ساڵی 2023، توانیویانە 1157 سیمینار و حەلقەی زانستی لەبواری رۆشنبیریی ساز بکەن، هاوکات بەشداریی لە 18 کۆنفرانسی نێودەوڵەتی هەر لەو ساڵەدا بکەن، 839 پرۆسەی ئاشتەواییش ئەنجام بدات.

Fly Erbil Advertisment