كریستیانهكان داوا دهكهن دهشتی نهینهوا بكرێته پارێزگا
K24 - ههولێر:
لە رۆژی شەهیدی كریستیانهكان داوا دەکەن دەشتی نەینەوا بکرێتە پارێزگاو لە چوارچێوەش چەندین گەنجی كریستیان ئامادەن لە لیوای تایبەت بە خۆیان لەسەر بە وەزارەتی پێشمەرگە چەکدار بکرێن،لە پەرلەمانی عێراق رۆژی 7ی 8ی هەموو ساڵێک لە عێراق بە رۆژی شەهیدی كریستیانهكان ناسراوە.
پەرلەمانتارێکی كریستیانیش دەڵێن هەموو کارێکمان کردووە بۆ بە پارێزگابوونی دەشتی نەینەوا.
لەو کاتەوەی عێراق کراوەتە دەوڵەت زۆربەی نەتەوەکان چەوسێنراونەتەوە, رۆژی 7ی 8ی ساڵی 1933 كریستیانهكانی دەشتی نەینەوا کۆدەبنەوە چەند داواکارێك ئاراستەی دەوڵەتی ئەوکاتەی عێراق دەکەن بۆ چارەسەری کێشەکانیان, بەڵام دەوڵەتی عێراق بە چەك وەڵامیان دەداتەوە زیاتر لە 4 هەزار ژن و منداڵ و کەسایەتی ئاینی و 80گوند دەسووتێنت.
دوو ساڵە داعش لە هێرشێکدا تەواوی ناوچەی كریستیانهكان لە سنووری دەشتی نەینەوا داگیر کردوەو سەرجەم كريستيانهكانیش لە هەرێمی کوردستان جێگیر کراون, ئەوان گلەيی لە حکوومەتی عێراق دەکەن.
ئەم پیاوە لە بەردەم پارێزگاری هەولێر گلەيی لە بەرپرسانی عێراق و پارێزگاری موسڵ دەکات و داوا دەکات لە کەمپەکان گرفتەکانیان بۆ چارەسەر بکرێت.