سه‌رۆكى قه‌واره‌ى شلاما بۆ كاروبارى مه‌سيحييه‌كان: ئێمه نه‌وه‌ى كه‌ى خوسره‌و نيين
داواشيكرد، بۆ داهاتوو ده‌ستكارى سروودى ئه‌ى ره‌قيب و ئاڵا و لۆگۆكانى هه‌رێمى كوردستان بكرێت و مۆركى كريستيانهكانيشيان تێدا دابنرێت.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی قه‌واره‌ی شلاما بۆ كاروباری مه‌سیحییه‌كان، ئانۆ جه‌وهه‌ر رايگه‌ياند، به پارێزگابوونى ده‌شتى نه‌ينه‌وا كۆتايى به به‌شێك له مه‌ينه‌تييه‌كانى پێكهاته‌ى مه‌سيحى ده‌هێنێت و داواشيكرد، بۆ داهاتوو ده‌ستكارى سروودى ئه‌ى ره‌قيب و ئاڵا و لۆگۆكانى هه‌رێمى كوردستان بكرێت و مۆركى كريستيانهكانيشيان تێدا دابنرێت.
ئانۆ جه‌وهه‌ر گوتى: داخوازى به پارێزگاكردنى ده‌شتى نه‌ينه‌وا داوايه‌كى مێژووييه و گرنگه بۆ ئه‌وه‌ى مه‌سيحييه‌كان بتوانن به ئارامى له ناوچه‌كانيان بژين.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمى كوردستانيش گوتى: ئێمه قوربانى زۆرمان داوه و خوێنمان رشتووه و ئه‌م وڵاته هى ئێمه‌شه.
هه‌روه‌ها گوتى: پێويسته بير له‌وه بكرێته‌وه ده‌ستكارى سروودى ئه‌ى ره‌قيب بكرێت، چونكه ئێمه‌ى مه‌سيحى نه‌وه‌ى كه‌ى خوسره‌و نيين و ئه‌وه برا كوردهكانمانن نه‌وه‌ى كه‌ى خوسرهون، هه‌روه‌ها ده‌بێت له ئاڵا و لۆگۆكانى كوردستان تايبه‌تمه‌ندى مهسحييهكان (كلدان، سريان، ئاشوورى) له‌به‌ر چاو بگيرێت.